چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

مەترسی سنوورداشت كردنەوەی چالاكێكی كورد بۆ ئێران

دەوڵەتی كۆماری بۆلغارستان رایگەیاند، “فەرشید فەڕۆخ نیا” رۆژنامەوان و چالاكی مافی مرۆڤی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاتەوە.

ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران لە راگەیەندراوێكدا وێڕای مەترسیدار ناولێبردنی ئەگەری دیپۆرت كردنی “فەرشید فەڕۆخ نیا” كە پتر لە 4 ساڵ لە وڵاتی بۆلغارستان و لە نێو ماڵێكدا بەند كراوە، داوای لە ناوەندە مافپارێزەكان كردووە، كە لە خێڕاترین كاتدا بە هانای ناوبراوەو بڕۆن و پێش بە سنوورداشت كردنی بگرن.

ئەو رۆژنامە كودرە پاش ئەوەیكە 4 ساڵ لەوەپێش بە شێوەی یاسایی چووە نێو وڵاتی بۆلغارستان لە لایەن پۆلیستی ئەو وڵاتەوە دەستگیر و پاسپۆرتەكەی دەستی بەسەردا دەگیردرێت. دواتر پۆلیس پاسپۆرتەكەی ناوبراو بە بێ بایەخ دەزانن و دواتریش بە تەواوەتی حاشا لە هەبوونی پاسپۆرت دەكەن و فەرشید بە هۆی نەبوونی پێناسە، لە هەبوونی سەرەتاییترین مافەكانی وەكوو “پارێزەر، پشتیوان، ئەمنیەتی ماڵی و گیانی، خزمەتگوزاریی دەواو دەرمان بێبەرییە.

ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران، لە كۆتاییدا پێداگری لە سەر ئازادكردنی خێرا و بێ پێش مەرجی این روزنامە نگار و فعال حقوق بشر و هەروەها پێش گرتن لە رادەستكردنەوەی بە ئێران بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.