چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وەرگرتنی وام گرفتی بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری دیواندەرە دروست كردووە

خەڵكێكی زۆر لە شاری دیواندەرە وامیان لە بانكە دەوڵەتیەكان وەرگرتووە و ئێستا بۆ دانەوەی وامەكانیان كێشەیان بۆ دروست بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری دیواندەرە وامێكی زۆریان لە بانكەكان وەرگرتووە و ئێستا بۆ دانەوەی وام و قەرزە دەوڵەتییەكان كێشەیان بۆ ساز بووە و بە هۆی خراپ بوونی باری ئابووری و شكست هێنان لە پرۆژە كارییەكانیان بەرەوڕووی گرفتی جیددی بوونەتەوە.

هاوڵاتییەكی خەڵكی ئەو شارە كە خۆی بڕی دەیان میلیۆن وامی بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەكی وەبەرهێنان وەرگرتووە، باس لەوە دەكات كە ماوەی 2 ساڵە بۆ دانەوەی قیستی وامەكەی تووشی كێشە بووە و رۆژ لە دوای رۆژیش سوودی سەر وامەكەی روو لە هەڵكشانە.

ئەو هاوڵاتییە وێڕای ئەوەیكە بێ ئاگایی خۆی لە رێژەی پارەی بانەكەكان لە نێو خەڵكدا دەربڕیوە، دەڵێ: دۆخی ئابووری خەڵكی دیواندەرە وای لێهاتووە، كە كاتێ خەڵك لە شوێنە گشتیەكان كۆدەبنەوە و باسی رۆژ لەگەڵ یەك ئاڵووێر دەكەن، بەردەوام لە نەهامەتی و كێشە جیاجیاكانی خۆیان دەكۆڵنەوە و نالەبار بوونی دۆخی ئابووری و قەرزداربوونیان بە بانكە دەوڵەتییەكانیش یەكێك لە كێشە هەرە گەورەكانی خەڵكی ئەو شارە دێتە ئەژمار.

شایان باسە، بە هۆی قەیرانی ئابووریی ئێران پاش داسەپاندنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان دژی كۆماری ئیسلامی بە هۆی درێژەدان بە بەرنامەی گوماناویی ناوەكیی، كێشە و گرفتەكانی خەڵك و بەتایبەت پێوەرە ئابوورییەكانی بنەماڵەكان یەكێك لەو دیاردانەیە، كە لە نێو خەڵكدا زیادی كردووە و ئێستاكەش بە هەزاران كەس لە هاوڵاتییانی ئێرانی و بەتایبەت لە كوردستان بە هۆی قەرزدارییەوە لە زیندانەكاندا دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.