چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پنتاگۆن: پێشمەرگە 700 كیلۆمتری چوارگۆشی لە چنگی داعش رزگار كردووه

“جان كیربی” وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا(پێنتاگۆن) لە كورتە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: لە سەرەتای شەڕی داعش لە عێراق واتە لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا تا ئێستا تەنیا 1% لە ناوچە داگیراوەكانی لەدەست داوە و ئەویش لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە بووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بەسەر 700 كلیۆمتری چوارگۆشەدا گرتووەتەوە كە پێشتر لە دژێر دەستی داعشدا بوون، ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لەكۆی رووبەری عیراق 56 هەزار كیلۆمتری چوارگۆشە لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە و 55 هەزار كلیۆمتری چوارگۆشە لە لایەن داعشەوە داگیركراوە و حكومەتی عیراقیش تەنها 77 هەزار كلیۆمتری لە ژێردەستدایە.

بە پێی دوایین ئامارەكان، هێزە هاوپەیمانەكان تا ئێستا 2 هەزار هێرشیان لە عێراق و سوریە كردووەتە سەر چەكدارەكانی داعش و لەو رێژەیەش 1600 هێرشیان ئەمریكا ئەنجامی داوە.

بە وتەی جان كیربی، ژمارەی چەكدارانی داعش 20 بۆ 30 هەزار چەكدار دەبێت، سەبارەت بە هێزەكانی سپای عێراقیش پلان هەیە بۆ دامەزراندنی 12 لیوا كە سیانیان كورد بێت.

ئێستاكە نزیكەی دوو هەزار و 140 راوێكاری سەربازی لە عیراق هەن كە لەو ژمارەیە 800 سەرباز بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كونسوڵگەریی ئەو وڵاتە لە هەولێر تەرخانكراون و ئەوەشی كە ماوە ئەركی مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكانیان لە ئەستۆ گرتووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی شەڕەكانی 2 رۆژی رابردوو لانیكەم 50 چەكداری داعش كوژراون و 15 پێشمەرگەیش گیانیان بەخت كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.