سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

شاری “سنە” میلیتاریزە كراوه و كۆبوونەوەی پتر لە 2 كەس هێرشی دەكرێتە سەر

میلیتاریزەكردنی كۆڵان‌و گەڕەكەكانی شاری سنە خەڵكی شارەكەی نیگەران كردووە.

لە دوێنێ چوارشەممە 1ی مانگی رێبەندان هەموو شوێنەكانی شاری سنە، تەنانەت كۆڵانەكان‌و گەڕەكانیش لەلایەن هێزە ئەمنی ‌و ئینتیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە گەمارۆ دراوە و بە دەیان ئۆتۆمبیل‌ و هێزی چەكدار لە هەموو شوێنێك جیگیر كراون.

سەرچاوەیەك لە شاری سنەوە بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاند: هێزە ئەمنی‌و ئینتیزامیەكان‌و هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات هاتوچۆی هاوڵاتیانیان كۆنترڵ كردووەو پشكنینیان بۆ خەڵك ‌و ئۆتۆمبیلەكان داناوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی‌و توڕەی خەڵكی ئەو شارە.

 بەپێی سەرچاوەكە، لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەرۆی دوێنێ چوارشەممەوە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی رێگریی لەكۆبوونەوەی زیاتر لە دوو كەس دەكەن و هەركەسێكیش سەرپێچی بكات دەستگیر و راپێچی ناوەندە ئەمنیەتیەكان دەكرێت.

بە پێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” حاڵەتی ئامادەباشی‌و میلیتاریزەكردنی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنی‌و ئینتیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی هەتا ئێستاش بەردەوامە و ئەم میلیتاریزە كردنەش پاش ئەوە دێت، كە لە ماوەی حەفتەی رابردوودا ١٥ گوردانی تۆپخانەیی ئەرتەشی كۆماری ئیسلامیی لە تارانەوە هێنراون و لە دوروبەری شاری سنە جێگیر كراون.

بە وتەی فەرماندەی گشتیی ئەو هێزە تۆپخانەییە، لە دوای شەڕی ئێران و ئێراقەوە ئەمە یەكەمجارە هێزێكی تۆپخانەیی لەو چەشنە دەگەرێتەوە ناوچەكانی كوردستان.

موحسین ئازەر ئەفرووز، ئەو گوردانە بەهۆی پێویستیی سەرلەنوێ گەڕێندراونەتەوە شاری سنە و ئەم كارەش بە مەبەستی پێشگیری لە جموجۆڵی هێزە خەباتكار و شۆڕشگێڕەكانی كوردستان ئەنجام دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.