چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

“رەحیمی” بە 5 ساڵ زیندان و 4 میلیارد تمەن جەریمە مەحكوم كرا

“محەمەد رەزا ڕەحیمی‌” جێگیری‌ یەكەمی‌ مەحمود ئەحمەدی نژاد سەرۆك كۆماری‌ پێشووی‌ ئێران، بە تۆمەتی‌ تێوەگلان لە گەندەڵی‌ دارایی‌ سزای‌ 5 سال َزیندانی‌ و 3 ملیار و 850 ملیۆن تمەن غەرامەی‌ نەقدی‌ بەسەردا سەپێنرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتیی ئیسنای‌، لقی‌ 11ی‌ دادگای‌ باڵای كۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی‌ تێوەگلان لە گەندەڵی‌ سزای‌ 5 ساڵ‌و 91 رۆژ زیندانی‌ كردن و پێدانی‌ 3 ملیار و 850 ملیۆن تمەنی‌ بە سەر محەمەد رەزا رەحیمی‌، جێگری‌ یەكەمی‌ مەحمود ئەحمەدی‌ نژاد سەرۆك كۆماری‌ پێشووی‌ ئێراندا سەپاندوە.

بە وتەی‌ بەرپرسانی‌ دەسەڵاتی‌ دادوەری‌ ئێران، رەحیمی‌ 29 تۆمەتی‌ تێوەگلان لە گەندەڵی‌ ئاراستە كراوە كە گەورەترینیان بەشداری‌ كردنە لە دۆسیەی‌ بەهەدەردانی‌ پارە لە كۆمپانیای‌ بیمەی‌ ئێرانیدا.

 بەوەش رەحیمی‌ كە بە رەگەز كوردەو خەڵكی‌ شاری‌ “قوروە”ی رۆژهەڵاتی‌ كوردستان گەورەترین بەرپرسی‌ ئێرانییە لە دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ پاشایەتیەوە كە بە تۆمەتی‌ گەندەڵی‌ سزا دەدرێت.

سزادانی‌ رەحیمی‌ لە كاتێكدایە، كە مەحمود ئەحمەدی‌ نەژاد ساڵی‌ 2012 مەداڵی‌ پلەیەكی‌ خزمەتی‌ پێبەخشی‌ وەكوو سەرۆكی‌ ناوەندی‌ بەرەنگابوونەوەی‌ گەندەڵی‌ دارایی‌ دەستنیشانی‌ كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.