چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی “مەهاباد” پتر لە 100 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە

33 زیندانیی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری “مەهاباد” راگیراون، كە بە گشتی هەموویان بە پتر لە 100 ساڵ زیندان و یەك كەسیشیان بە زیندانی هەتا هەتایی مەحكوم كراون.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، زیندانیانی راگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد بە گشتی بە هەزار و 145 مانگ و یەك كەسیشیان بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراون.

ئەو 33 زیندانیە ئێستاكە لە بەندە جیاجیاكانی ئەو بەندیخانەیە راگیراون و ئەم لیستەی خوارەوە نێو و رێژەی حوكمی زیندانی هەر كام لەو زیندانیانە باس دەكات.
1.    عومەر شەكاك 3 ساڵ و نیم
2.    رەحیم رەش 8 مانگ
3.    هێمن حسێن زادە 11 ساڵ
4.    داریوش عەبدوڵڵاهیان 9 مانگ
5.    موختار ئیبراهیمی 3 مانگ(هاوڵاتیەكی توركە كە بە تۆمەتی پانتوركیسم دەستگیركراوە)
6.    جەواد سودبەر 3 مانگ
7.    حەبین فەیاز ئازەر 3 مانگ
8.    یوسف موختاری 3 مانگ
9.    عومەر پیرنیا 6 ساڵ
10.    مستەفا فەقیه 4 ساڵ
11.    فاروق سامان 5 ساڵ
12.    خالید قادریپور 2 ساڵ
13.    عەبدولڕەحمان رەمەزانپور 5 ساڵ
14.    عوسمان شەریف زادە 15 مانگ
15.    هێمن ئال غەزال 18 مانگ
16.    مەلا محەمەد مودەڕسی _ چارەنووسی نادیارە
17.    ئیبراهیم قەدیرفەر 5 ساڵ
18.    ئارمین زێڕین پور 3 ساڵ و 8 مانگ
19.    سیاوەش ئیسماعیل ئەقدەم 3 مانگ
20.    حسێن مستەفایپور 5 ساڵ
21.    سیامەند كاوە 6 مانگ
22.    محەمەد سدیق مەنگوڕ_ چارەنووسی نادیارە
23.    شەهاب عەلیزادە 3 مانگ و یەك رۆژ
24.    محەمەد عەبدوڵڵازادە 28 مانگ
25.    مەسعود كوردپور 3 ساڵ
26.    یوسف ئاب خەرابات 2 ساڵ
27.    وەحید سەیدە 2 ساڵ
28.    كاوە سالكی 4 ساڵ
29.    لوقمان سالكی 4 ساڵ
30.    لوقمان سالكی 4 ساڵ
31.    یونس رەسووڵ وریایی 4 ساڵ
32.    عومەر مونەجمی راد 10 ساڵ
33.    جەماڵ قادرنژاد 5 ساڵ
34.    مەنسوور ئاروەند زیندانی هەتاهەتایی
شایانی باسە، 5 كەس لەو زیندانیانە بە توندی نەخۆش كەوتوون و پێویستیان بە چارەسەریی خێرا و نەشتەرگەریی هەیە و بەتایبەت 2 كەسیان بە ناوەكانی :
1.    مستەفا فەقێه تەمەن 50 ساڵە
2.    رەحیمە رەش بە 70 ساڵ تەمەن

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.