مانگرتنی زیندانیەكی “كرماشان”ی پاش گواستنەوە بۆ ژووری تاكەكەسی

زیندانیەكی “ئەلحەق”ی كورد كە لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان گواستراوەتەوە، بە هۆی ئەوەیكە ئیزنی نەداوە سمێڵی لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە بتراشرێت، ماوەی 9 رۆژە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاكەكەسی و لەوێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، “ئەمیر رەجەبی”هاوڵاتیی كوردی خەڵكی شاری كرماشان و پێڕۆی ئایینی “ئەلحەق”  و زیندانیەكی ئاسایی كە لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان لە 9 رۆژی پێش ئێساوە، بە هۆی پێشگرتن لە تاشینی سمێڵی گواستراوەتەوە بۆ ژووریی تاكەكەسی قەرەنتینەی زیندان و لەوێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ناوبراو كە پێشتریش لە بەندی ئەو زیندانیانە راگیرابوو، كە لە نێو زیندان كار دەكەن و لەبەرانبەر كاركردنەكەیاندا مەرەخەسیی وەردەگرن، بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی مادەهۆشبەرەكان مەحكوم كراوە.

یەكێك لە كەسوكاری ناوبراو دەڵێ: سمێڵ لە نێوان هاوڵاتیانی ئەلحەق زۆر گرنگە. تایبەت بە ئایینەكەمانە. لە راستیدا لەم بابەتە خۆش نابین. چوونكە ئەمە بەشێك لە بنەماكانی ئێمەیە و ئەمیر ئەگەر بە هۆی مانگرتن لە خواردنیش گیانی لەدەست بدات، ئامادە نیە سمێڵی لاببات.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەو زیندانیە لە دەست كێشەی ددان و رێخۆڵەوە ئازار دەچێژێرت و درێژەدان بەو دۆخە بۆی مەترسیدارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.