“شارلی ابدۆ” بووە هۆی داخرانی رۆژنامەیەك لە تاران

رۆژنامەی “مردم امروز” (خەڵكی ئەوڕۆ) كە لە شاری تاران چاپ دەكرێ، بە بڕیاری لقی 2ی دادگای فەرهەنگ و راگەیاندن داخرا.

“محەمەد قوچانی” سەرنووسەری ئەو رۆژنامەیە بوو و ئەحمەد سەتاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو رۆژنامەی لە ئەستۆ بوو.

قوچانی لە وتووێژێك لەگەڵ ماڵپەڕی حكومەتیی ئیلنا وتی: داخرانی ئەو رۆژنامەیە پشتڕاست كردەوە، بەڵام دەڵێ دوایی لەوبارەوە وردەكاریی زۆرتر دەخاتە روو. ماڵپەڕی تەسنیم لە زاری ناوبراو نووسیویەتی، داخرانی ئەو رۆژنامەیە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ لە پەیوەند لەگەڵ گۆڤاری فەرانسەویی “شارلی ئەبدۆ” بووە.

“حسێن ئینتزامیی” جێگری راگەیاندنی وەزارەتی ئیرشاد، ئەوڕۆ و پێش داخرانی ئەو رۆژنامەیە بە بڕیاری دادگا، بە ماڵپەڕی ئیرنای راگەیاندبوو، كە رۆژنامەی “مردم امروز” بەهۆ بڵاوكردنەوە و مانشێتی پشتیوانی لە رۆژنامەی شارلی ئەبدۆی فەرانسە كە 2 هەفتە پێش ئێستا كرایە ئامانجی تێرۆریستیی رەوتە ئیسلامیەكان و بەو هۆیەوە 12 رۆژنامەوان و كاریكاتۆریست گیانیان لەدەستدا، دیاریی كرابوو، هوشدارمان دایە لیژنەی چاودیچریی بەسەر چاپەمەنیەكاندا.

رۆژنامەی “مردم امروز” رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەی “جۆرج كۆلۆنی” و دانانی مانشێتی “كۆلۆنی: منیش شارلیم” بڵاو كرایەوە.

شایانی باسە، دروشمی “منیش شارلیم” بۆ دەربڕینی پشتیوانی و هاوخەمیی لەگەڵ قوربانیانی رووداوە تێرۆریستیەكەی فەرانسەیە، كە ئەو كردەوەیە تا ئێستا لە لایەن چەندین بەرپرسی كۆماری ئیسلایمەوە بە پیرۆز ناوبراوە و نمونەكانیشیان پێشنوێژی تاران و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو حكومەتە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.