هەواڵ

ئەستێرەیەكی‌ هالیۆد بۆ شەڕ دژی داعش هاتووەتە كوردستان

“مایكل ئینرایت” تەمەن 51 ساڵ ئەستێرەیەكی هالیۆدە و بەرەگەز بەریتانیایە، كە بۆ شەڕكردن دژی‌ داعش، ماوەی‌ دوو مانگە پەیوەندی‌ كردوە بە ریزەكانی‌ یەپەگە و بەجلی‌ سەربازیەوە وێنەكانی‌ بڵاوكراوەتەوە كە سەرقاڵی‌ راهێنان و مەشقی‌ سەربازیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانێك بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی مەهاباد لە لەندەن بەڕێوە چوو + وێنە

كوردەكانی دانیشتووی لەندەن لە وڵاتی بریتانیا بە خۆپیشاندان‌و كۆبوونەوەو بەرزكردنەوەی دروشم پشتگیریی خۆیان بۆ خەڵكی مەهابادو شارو ناوچەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەربڕیز

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان: كۆتایی بە سێدارەی چالاكوانانی سیاسی بێنن

لە پێنجەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی “فەرزاد كەمانگەر” مامۆستای لەسێدارەدراوی كورد و چوار هاوڕێی دیكەی لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە، ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە بە زەخت و گوشار بۆ سەر ئێران كۆتایی بە ئیعدامی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی بێنێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرماندەی سپای ئێران: زۆری نەماوە هیلالی شیعە دروست بێ

“محەممەدعەلی جەعفەری” فەرماندەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لە ڕێكخستنی هێزێكی ٢٠٠ هەزار كەسی لە عێراق‌و سووریە كردووە و بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە كە خەریكن “هیلالی شیعە” پێكدێنن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئامریكا و وڵاتانی عەرەب بۆ پێشگرتن لە ئێران رێوشوێنی ئەمنیەتی نوێ دەگرنەبەر

ئامریكاو وڵاتانی‌ عەرەبی كەنداو‌، ڕێوشوێنی‌ نوێ بۆ ڕێگرتن لە فراوانبوونی‌ هەژموونی ئێران لە ناوچەكە دەگرنەبەر، لەم هەفتەیەدا پاشای‌ عەرەبستان و سەركردەكانی‌ ئەنجومەنی‌ هاریكاریی‌ كەنداو، سەردانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ دەكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی پشتیوانی لە شاری مەهاباد لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو + وێنە

بە مەبەستی ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوی” و پشتیوانی لە خەڵكی خرۆشاوی شاری مەهاباد كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە شاری هەولێر پایتەختی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »