2 كەس لە ئاكامی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری سنە دەستگیر كران

2 كەس لە ئاكامی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سنە بۆ پشتیوانی لە خەڵكی شاری مەهاباد دەستگیر كران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ئاكامی خۆپیشاندانی كاتژمێر 7 و 30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی مانگی گوڵان لە شاری سنە 2 كەس دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.

بە پێی ئەو هەواڵە، ناوی یە كێك لە دەستگیر كراوەكان كە لە شەقامی فیردۆسی دەستگیر كراوە “هوشیار” راگەیەندراوە، بەڵام نازناو ئەم كەسە و شوناسی كەسی دووهەم هەتا ئێستا ئاشكرا نەكراوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم ئێوارەیە لە شەقامی فیردۆسی هەڵكەوتوو لە نێوان مەیدانی ئیقباڵ و ئازادیی شاری سنە خۆپیشاندانێك بە بەشداریی ژمارەیەك لە خەڵكی ئەو شارە بەڕێوە چوو كە لەو نێوەدا 2 كەس دەستگیر كران و باس لەوەش دەكرێ كە هێزە حكومەتییەكان بەدوای كەسانێك بە پێشینەی چالاكیی سیاسی و مەدەنی دا دەگەڕێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.