چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

راگەیەندراوێك بۆ مانگرتنی گشتیی لە كوردستان

ڕاگەیاندن بە بۆنەی مەرگی فەریناز و ڕووداوەکانی مەهاباد

جەماوەری خەڵکی کوردستان!
هاونیشتمانانی ڕۆژهەڵاتی!

هەروا کە ئاگادارن لە ڕێکەوتی ١٤ی گوڵان، فەریناز خوسرەوانی بەهۆی ئەوەی کەوتە بەر پەلاماری یەکێک لە کاربەدەستانی ڕژیمەوە، خۆی لە نهۆمی ٤ی هۆتێل “تارا”ی مەهابادەوە خستە خوارێ و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
لەدوای ئەم کارەساتە، جەماوەری خرۆشاو و ڕاپەڕیوی مەهاباد دەستیان دایە خۆپیشاندنی بەرین و لە سەر شەقامەکان دژەکردەوەیان نواند. سەرکۆتی هێزەکانی ڕژیم بارودۆخەکەی ئالۆزتر کردوو شەپۆلی ئەم ڕاسانە، سەردەشت و شوێنەکانی دیکەی کوردستانیشی گرتەوە.

ئەگەرچی ئەمە یەکم کارەساتی لەو چەشنە نییە و نەتەوەکەمان گەلێک ئەزموونی تاڵی هاوشیوەی بینیوە، بەڵام بەرپرسایەتی و هەڵوێستی یەکگرتوو و هاودەنگیمان بەرامبەر بەم کردەوە، ئەرکێکی نیشتمانییە و هەوڵێکە بۆ بەرنگاری کردن لە دووپات بوونەوەی ئاوەها ڕووداوگەلێک.

لە ئێستادا کە فەزایەکی ئەمنییەتی زاڵە بەسەر شارەکاندا و مەجالی هیچ شێوە خۆپیشاندانێک بە خەڵک نادرێت، ئێمە کوردەکانی دانیشتووی ڕۆژهەڵات، بۆ پاراستنی کەرامەتی ژنی کورد و وەستانەوە بەرامبەر بەم کردەوە و بێ ئەخلاقییەی ڕژیم:
“ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵان کە هاوکاتە لەگەڵ سالڕۆژی مانگرتنە سەرکەوتووەکەی ساڵی ٨٩ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵات، بانگەوازێکی دیکە بۆ هاودەنگی دەکەین.”

“سەر لە بەیانی چوارشەممە بە داخستنی دوکان و بازارەکان، ناڕەزایەتی خۆمان بەو ڕووداوە دەردەبڕین و ئەمە دەکەین بە هەوڵێكی ڕەوا بۆ چەسپاندنی ئەمنیەتی ژنان‌ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان‌ و بەتایبەتی لەشوێنەكانی كاردا.”

بەشداری بەرینی ئێوە ئازیزان، سەلمێنەری زیندوویەتی کۆمەڵگا و ئەرکی خاوەندارییەتی لە ڕۆڵەکانمانە.

کۆمەڵێک لە بازاڕیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٠ی گوڵانی ٢٧١٥ی کوردی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.