سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد پاش وەرگرتنی مەرخەسی وڵاتی بەجێهێشت

زیندانیەكی سیاسی كورد پاش ئەوەیكە بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی مەرەخەسی پێدرا، رۆژهەڵاتی كوردستانی بەجێهێشت.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پست”، زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی “رەشید ئاخكەندی” كە ماوەی 8 ساڵە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا راگیرابوو، پاش دانانی بارمتە و وەرگرتنی مەرەخەسی رۆژهەڵاتی كوردستانی بەجێهێشت و ئێستا لە باشووری كوردستان نیشتەجێ بووە.

ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە بە دانانی بارمتەی 180 میلیۆن تمەنی بۆ ماوەیەكی كاتیی مەرەخەسی پێدرا، بەڵام پاش وەرگرتنی مەرەخەسی رۆژهەڵاتی كوردستانی بەجێهێشت و ئێستا لە باشووری كوردستان نیشتەجێیە.

“رەشید ئاخكەندی” رۆژی 31ی پووشپەڕی 1387 لە لایەن قازی “شایەق” لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامبوون لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” و دژایەتی لەگەڵ خودا بە ئێعدام‌و 30 ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب مەحكووم كرا، بەڵام دواتر ئەو حوكمە بۆ 40 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب كەم كرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.