یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / وەرزشوانێكی كورد لە میداڵی زێڕی ئاسیای مسۆگەر كرد

وەرزشوانێكی كورد لە میداڵی زێڕی ئاسیای مسۆگەر كرد

وەرزشوانێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بە سەركەوتن بەسەر رەكەبەرەكانی خۆیدا توانی میداڵی زێڕی پێشبڕكێیە ئاسیاییەكان مسۆگەر بكات.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی مانگی گوڵان “یوسف قادریان” وەرزشوانی بواری پاڵەوانیەتی و خەڵكی شاری سەقز، لە كێشی 80 كیلۆ دا توانی بە 13 خاڵ بەرامبەر بە 6 خاڵ بەسەر “ئایشا ئایشا” وەرزشوانی خەڵكی وڵاتی چین سەركەوێت و میداڵی زێڕی پێشبڕكێی پاڵەوانیەتی فەرەنگی ئاسیا لە شاری “دۆحە”ی وڵاتی قەتەر مسۆگەڕ بكات.

ناوبراو پێشتریش لە خولی دووهەم توانی بووی بە 4 خاڵ بەرامبەر بە یەك خاڵ “جونی بیك ئوتابیكۆف” لە وڵاتی ئۆزبەكستان شكست بدات.

جێگای ئاماژەیە، لەو پێشبڕكێیانەدا ئێران توانی پلەی یەكەم لە ئاست قاڕەی ئاسیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …