یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2024

هەواڵ

شارەداری شاری شنۆ هەڕەشە لە شۆفیر تاكسیەكانی ئەو شارە دەكات

شارەداری شاری شنۆ لە كۆبوونەوەی شۆفیر تاكسیە پلاك سوورەكانی ئەو شارە وتی: بە توندی بەرەوڕووی هەر جۆرە ناڕەزایی دەربڕین و مانگرتنێك بەمەبەستی بەدواداچوونی خواست و داواكاریی شۆفیر تاكسیەكان دەبینەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵە و دیموكرات بە هاندانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار كران

جێگری سیاسی _ ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ رایگەیاندووە، حیزبەكانی كۆمەڵە و دیموكرات لە پشت خۆپیشاندانەكانی شاری مەهابادەوەن و لە رێگەی میدیاكانیانەوە هەوڵی بەرینتر كردنەوەی خۆپیشاندانەكە دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە.. كۆبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان ئەمرۆش بەردەوام بوو

هەزاران مامۆستای سەرتاسەری قوتابخانەكانی ئێران‌و كوردستان ئەمرۆش بۆ جاری سێیەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە حەقدەستەكانیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بە ناوی “مانگرتنی بێدەنگی” سازكرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵكی مەهاباد ئاگریان لەو هۆتێلە بەردا كە فەریناز خۆی تیا كوشت+ وێنە

پاش ئەوەی كچێكی لاوی مەهابادی لەترسی دەستدرێژی سێكسی كارمەندێكی ئیتلاعات خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێڵیك خستەخوارەوە، ئەمرۆ لەخۆپیشاندانێكدا ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد ئەو هۆتێلەیان ئاگر تێبەردا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران‌و هەرێمی كوردستان گیراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن

لە كۆبوونەوەیەكی ئەمرۆی نێوان وەزیری كار‌و سەركونسوڵگەری ئێران لەگەڵ وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو لا رێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی گیراوەكانی ناو زیندانەكانی هەرێم‌و ئێران كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێكخراوەكانی ژنان داواكارن خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە خۆكوژی فەریناز بێدەنگ نەبن

ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ژنانی كوردستان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەسەر كارەساتی خۆكوژیی كچێكی لاوی مەهابادی بەهۆی پاراستنی خۆی لە دەستدرێژی هێزەكانی ئیتلاعات، داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەن بەرامبەر بەم تاوانە بێدەنگ نەبن.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیامنێرانی بێسنور داوای ئازاد كردنی نێرگز محەمەدی دەكات

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور رۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی دەستگیركردنی نێرگز محەمەدی، جێگری سەرۆك‌و وتەبێژی ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دەكات‌و داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات ئازادی بكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

2 پارتی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكگرتنەوەی خۆیان ئاشكرا كرد

2 پارتی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی “پارتی سەربەخۆیی كوردستان و پارتی سەربەستیی رۆژهەڵاتی كوردستان” بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك، یەكگرتنەوەی ریزەكانی خۆیان ئاشكرا كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »