چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

رێكخراوەكانی ژنان داواكارن خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە خۆكوژی فەریناز بێدەنگ نەبن

ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ژنانی كوردستان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەسەر كارەساتی خۆكوژیی كچێكی لاوی مەهابادی بەهۆی پاراستنی خۆی لە دەستدرێژی هێزەكانی ئیتلاعات، داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەن بەرامبەر بەم تاوانە بێدەنگ نەبن.

 

دەقی راگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندنی چەند ڕێكخراوەی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی مەرگی فەریناز خوسرەوانی

خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان
ژنانی ماف ویستی كورد

مێژوویەكی دوور و درێژە كە ژنان هاوشانی پیاوانی كورد هەوڵی دابین بوونی ماف و ئازادییە مرۆییەكان لە كۆمەڵگاكەماندا دەدەن و لەو پێناوە دا گیافدایی و لە خۆبردویی زۆریان نواندوە و بۆ پاراستنی كەرامەتی مرۆیی و وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانیان لە هیچ تێكۆشانێك درێغیان نەكردووە و هەروا بەردەوامن لە پاراستنی كەرامەتی نەتەوەیی و ئینسانی خۆیان هەر بۆیە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی كە سەرچاوە گرتوو لە نێوەرۆكی كۆنەپەرستانە و دواكەوتانیەت، بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە كە كەرامەتی نەتەوەیی كورد و بەتایبەتی كەرامەتی ژنانی كورد تێك بشكێنێ‌، لەو پەیوەندییە دا بە داخەوە رۆژی سێ‌ شەممە 14گولانی ساڵی 1394 ی هەتاوی كچێكی لاوی خەڵكی مهاباد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی لە پێناو پاراستنی كەرامەتی ئینسانی خۆی و بۆدەرباز بوون لە دەست درێژی دەست و پێوەندەكانی رژیم لە نهۆمی چوارەمی هوتێل تارا دا خۆدەخاتە خوارێ‌ و بەلە دەست دانی گیانی خۆی كەرامەتی خۆی وژنی كورد دەپارێزێ‌.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، ئەوە یەكەم جارنیە كە ژنی كورد وكچی كورد هەوڵی دەست درێژی كردن و كەرامەت لكەداركردنی دەدرێ‌ وە هەربێ‌ دەنگیەك لەبەرامبەر ئەو كەرامەت شكێنیانەدا درێژەی ئەو شێوە رەفتار و ئەو كەرامەتشكێنیانەی لێدەكەوێتەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكی كورد بەگشتی و ئەركی رێكخراوەكانی داكۆكی كارلە مافی ژنان بە تایبەتیە كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم سیاسەتەی رژیم و مەحكوم كردنی ئەو هەواڵە كەرامەت شكێنانەیە بەرزبكەنەوە ، ئێمە وەك رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات وێڕای مەحكوم كردنی ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیەی كە لەلایەن دەست وپێوەندەكانی رژیم و خۆش خزمەتیەكانی ئەوانەی پشتیان لە گەل و نیشتمان وكەرامەتی ژنی كورد كردووە ، ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆگەیاندنی راستیەكانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ژن ، بە كۆر و كۆمەڵەنێونەتەوەیەكان وە لەهەمان كاتدا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوا دەكەین ، كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە جنایەتەكانی رژیم بە تایبەتی جنایەتی لەم شێوەیە دەرببڕن چاو نەترسی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و دژكردەوەنیشان دەبێتە هۆی پاشەكشەكردن بە رژیم و پاراستنی كەرامەتی ژنانی كوردستان .
هاو دەنگ و هاوهەنگاو لەگەڵتان بۆ خۆپیشاندانێكی تێكڕایی و هەڵوێست گرتنێكی كەرامەت پارێزانە.
سڵاو لە گیانی پاكی كەرامەت پارێز، فەریناز خوسرەوانی
سەركەوتوو بێ خەباتی ژنان لە پێناو وەدیهێنانی ماف و ئازادیەكانیان
رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات.
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
رێكخراوی ئافرەتانی خەبات

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.