پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئێران.. 200 منداڵ لەگەڵ دایكەكانیان لە زینداندان

بەرپرسی زیندانەكانی ئێران رایدەگەیەنێت نزیكەی 200 منداڵ لەگەڵ دایكەكانیان لە زینداندا بەسەردەبەن
بەرپرسی گشتیی زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی لەراپۆرتێك لەسەر دۆخی زیندانەكانی ئێران باس لە بارو دۆخی ژنان لەناو زیندانەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: نزیكەی 200 منداڵ لەگەڵ دایكیان لە زیندان دەژین.

هەر لەوبارەیەوە، شەهین دۆخت مەلافەردی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران، بۆ كاروبارەی ژنان و خێزان، رایگەیاند: ساڵی پار سەردانی چەند زیندانێكمان كرد، ئەمساڵیش پلانێكی هەمان شێوەمان هەیە.
ناوبراو وتی: بارودۆخی ژنان لە زیندانەكان خراپە، پێویستە بە پێی بارودۆخی دایكایەتی و هەلومەرجی كۆمەڵایەتیان ژیانیان لە زیندانەكان باش بكرێت.

مەلا فەردی هەروەها باسی لەوەكرد كە زۆربەی ژنان كاتێ‌ لە زیندانەكان ئازاد دەبن، لەلایەن كۆمەڵگا و بنەماڵەكانیانەوە، فەرامۆش دەكرێن و قبوڵ ناكرێن، بۆیە جارێكی تر ناچار دەبن بگەڕێنەوە زیندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.