چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

2 پارتی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكگرتنەوەی خۆیان ئاشكرا كرد

2 پارتی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی “پارتی سەربەخۆیی كوردستان و پارتی سەربەستیی رۆژهەڵاتی كوردستان” بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك، یەكگرتنەوەی ریزەكانی خۆیان ئاشكرا كرد.

بە پێی راگەیەندراوێك كە نموونەیەكی بەردەستی “زاگرۆس پۆست” كەوتووە، باس لەوە كراوە، كە رۆژی 3ی گوڵانی 2015ی كوردی “پارتی سەربەستیی رۆژهەلاتی كوردستان و پارتی سەربەخۆیی كوردستان” لەپێناو بەرژوەندی نەتەوەیی و كۆكردنەوە و بەهێزكردن و رێكخستنەوەی بیری كوردستانی و هەروەها بۆ رزگاربوون لە پرژوبڵاوی هێڵی سەربەخۆییخوازانی وڵاتەكەمان دوای زەنجیرە كۆبوونەوەیەك و دیالۆگی بێوچان بەو ئاكامە گەیشتین كە هەر دوو پارتەكە یەكبگرین و لەمە بەدواوە وەك یەك حیزب درێژە بە خەباتی نەتەوایەتیی بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردستان بدەین.

هەروەها لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە دراوە، كە لە دیالۆگەكاندا هەر دوولا لەسەر ئەو باوەڕە بووین كە ناوی پارتی سەربەخۆیی كوردستان كە خاوەن مێژووێكی دێرینی تێكۆشان و خەباتی سەربەخۆییە، وەك ناوی ئەم پارتە نوییە بمێنێتەوە و مێژووی تێكۆشانی هەردوو پارتەكەش بە مێژووی پارتی سەربەخۆیی كوردستان هەژمار و تۆمار بكرێت.

لە كۆتایی ئەو راگەیەندراوەدا هاتووە: دەبا ئەم یەكگرتنەی ئێمە بانگەوازێك بێت بۆ كردنەوەی دەرگای دیالۆگ لە پێناو نەتەوەیەكی یەكگرتوو بۆ ڕاماڵینی داگیركەر لە سەرانسەری خاكی كوردستان و ژیاندنەوەی ڕۆحی كۆماری كوردستان و بەدی هێنانی خەونی سەربەخۆیی پێشەوا قازی مەحەمەد. بەم بۆنەوە بانگهێشتی هەموو لایەن و ڕێكخراو و كەسایەتییە ڕزگاریخوازەكان دەكەین بۆ ئەرك هەڵگرتن لەگەڵمان بۆ بنیاتنانی بزووتنەوەیەكی بەهێزی ڕزگاریی و ژیاندنەوەی هیوای وڵاتیكی سەربەخۆ و ئازاد لەناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.