پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بۆ گیانلەدەستدانی”فەریناز خۆسرەوەی”لە هەولێر + وێنە

بە بۆنەی گیانلەدەستدانی كچێكی كورد لە شاری مەهاباد كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دیكە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی مانگی گوڵان كۆبوونەوەیەكی دیكە بە مەبەستی پشتیوانی لە كوژرانی “فەریناز خۆسرەوانی” و هەروەها راپەڕینی خەڵكی شاری مەهاباد لە شاری هەولێر لە باشووری كوردستان بەڕێوە چوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڵسووڕاوان و چالاكانی سیاسی و مەدەنی كورد لە شاری هەولێر بەشداربوون چەندین دروشم و وتاری جۆراوجۆر پێشكەش كرا.

شایانی باسە، رۆژی رابردووش كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی جیاجیا لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر و ئامەد و شارەكانی دەرەوەی وڵات بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.