چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆپیشاندانێك بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی مەهاباد لە لەندەن بەڕێوە چوو + وێنە

كوردەكانی دانیشتووی لەندەن لە وڵاتی بریتانیا بە خۆپیشاندان‌و كۆبوونەوەو بەرزكردنەوەی دروشم پشتگیریی خۆیان بۆ خەڵكی مەهابادو شارو ناوچەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەربڕیز

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، ڕۆژی شەممە، ١٩ ی  گوڵان  رەوەندی كوردیی رۆژهەڵات لە لەندەن بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵكی شاری مەهاباد، كە بۆ  تۆڵە سەندنەوەی گیانلەدەستدانی “فەریناز خوسرەوی” لە شاری مەهاباد دەستیان بە نارەزایەتی دەربڕین كردبوو، خۆپێشاندانێكیان لە ناوەندی شاری لەندەن لە ترافلگار سكوێر بەرێوە برد.

لەم خۆپێشاندانەدا بە بەشداریی كۆمەڵێكی بەرچاو لە كوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان بەرێوەچوو، بەخولەكێك بێ دەنگی و سروودی نیشتمانیی دەستی پێكرد. پاشان چەندین دروشم بە زمانەكانی كوردی‌و ئینگلیسی دژی حكومتی ئێران وترایەوە و هەروەها پەیامێك‌و چەندین پەخشان و هۆنراوە لە پەسنی خرۆشانی خەڵكدا پێشكەش كران.

لە بڕگەیەكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا پاشان راگەیندراوی ئەمنستی ئەنترناسیونال لە پیوەندی لەگەڵ مەحكومكردنی ئەو جینایەتەی مەهاباددا و هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵك‌و دەسترێژی گوللە بە نێو خەڵكدا، بە ئینگلیسی لە نێو ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانەدا بلاو كرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.