دوو شه‌ممه‌ 18 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ئەستێرەیەكی‌ هالیۆد بۆ شەڕ دژی داعش هاتووەتە كوردستان

ئەستێرەیەكی‌ هالیۆد بۆ شەڕ دژی داعش هاتووەتە كوردستان

“مایكل ئینرایت” تەمەن 51 ساڵ ئەستێرەیەكی هالیۆدە و بەرەگەز بەریتانیایە، كە بۆ شەڕكردن دژی‌ داعش، ماوەی‌ دوو مانگە پەیوەندی‌ كردوە بە ریزەكانی‌ یەپەگە و بەجلی‌ سەربازیەوە وێنەكانی‌ بڵاوكراوەتەوە كە سەرقاڵی‌ راهێنان و مەشقی‌ سەربازیە.

ئەو ئەستێرە دیارەی‌ هالیۆد، بەشداری‌ لە ژمایەكی‌ زۆر فیلمی‌ هالیۆد كردوە، هەروەك ئاشكرای‌ كردوە، بڕیاریداوە دژی‌ ئەو تیرۆرستانەی‌ كە هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسە ئەوروپایی‌ و رۆژئاواییەكانی‌ سەربڕیوە، لە دژیان شەڕ بكات و پەیوەندی‌ بە ڕیزەكانی‌ یەپەگەوە بكات لە سوریە و چیای‌ شەنگال لە عێراق، كە یەپەگە رووبەڕووی داعش بونەتەوە.

مایکل (2)
رۆژنامەی‌ دەیلی‌ مەیللی‌ بریتانیا‌ چیرۆكی‌ ژیانی‌ ئەو ئەستێرەی‌ هالیۆدی بلاوكردوەتەوە و دەپرسێت بەم كارە مایكل پاڵەوانە یان گەمژە؟

مایكل، باگراوەندی‌ سەربازی‌ و چەكهەڵگرتنی‌ نەبوە و لە ژیانێكی‌ خۆشدا ژیاوە، بەڵام لە سوریە بە چەكی‌ كڵاشینكۆف و جلی‌ سەربازی‌ یەپەگەوە بۆ هاوكاری‌ كردنی‌ یەپەگە و تۆڵەسەندنەوەی‌ هاونیشتمانیەكانی‌ تێدەكۆشێت و بە ژیانی‌ راستەقینە ناوی‌ دەبات.

مایکل (3)
ئەو ئەكتەرە بەرەگەز بەریتانیاییە لەپەیوەندیەكی‌ تەلەفۆنیدا  رۆژی‌ شەممە چاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ دەیلی‌ مەیڵ كردوە، كە وەك ئاشكرای‌ كردوە لە شاری‌ مەنچستری‌ بریتانیا لەدایك بوە. كاتێك ویستویەتی‌ بچێتە سوریە بۆ شەڕكردن دژی‌ داعش نەیهێڵاوە هاوڕێكانی‌ لە هالیۆد و دایك و خوشكەكەی‌ بزانن و نهێنی‌ چوەتە فڕۆكەخانە دواتر نامەیەكی‌ بۆ دایك و خوشكەكەی‌ ناردوە.
مایکل (4)
باسی‌ لەوە كردوە كە دەیەویًَت لە چەكدارانی‌ داعش بكوژێت و تۆڵەیان لێكاتەوە.
چونكە ئەوان كۆمەڵیك مرۆڤی‌ دڵرەقن دژی‌ جیهانی‌ مرۆڤایەتی و‌ پێویستە بە هەموو لایەك رووبەڕویان بنەوە.

هەروەها داوا لە جۆرج دیلی‌ و جۆرج بوش سەرۆكی‌ پێشووی‌ ئامریكا دەكات كە دژی‌ داعش بەشداری‌ شەڕ بكەت و ئەرتشی ئامریكا، بگەڕێتەوە عێراق بۆ شەڕ دژی‌ ئەو رێكخراوە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …