چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆپیشاندانی پشتیوانی لە شاری مەهاباد لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو + وێنە

بە مەبەستی ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوی” و پشتیوانی لە خەڵكی خرۆشاوی شاری مەهاباد كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە شاری هەولێر پایتەختی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 18ی مانگی گولان لە بەردەم پاركی “شانەدەر”ی شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوی” و پتشویانی لە خەڵكی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.

ئەو كۆبوونەوەیە كە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە سەر بانگهێشتی “رێكخراوی لاوانی پێشڕەو” و “لاوانی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان” بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین دروش و وتار خوێندرایەوە.

لەو پەیوەندەدا، “هادی عەزیزی” و “ئارمانج ئەمین” بە زاگرۆس پۆستیان راگەیاند: ئەم خۆپیشاندانە بە مەبەستی پشتیوانی لە هەموو گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت خەڵكی بەشەرف و راپەڕیوی شاری مەهاباد بەرامبەر بە نادادوەری و جینایەتی دام و دەزگا و كەسایەتیە حكومەتیەكان سازدراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی دووشەممەی رابردوو كچێك بەناوی “فەریناز خۆسرەوی” لە هۆتێل “تارا” لە شاری مەهاباد بۆ ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئێران دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە قاتێكی سەرەوەی هۆتیلەكە خستەخوارەوە‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەدوای ئەوە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێك سازدرا‌و هۆتێل “تارا” ئاگری تێبەردرا‌و بەهۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بریندار و دەیان كەسیش بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.