سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

12 كەس لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی رۆژانی رابردوو 10 كەس لە 2 وەجبەدا لە زیندانی ورمێ ئێعدام كراون.

بە پێی راپۆرتی هرانا، بەرەبەیان رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان 6 كەس بە ناوەكانی “شاهین ساڵەحی، حاجی عەباسی، ئەحمەد شیری، لەتیف عەلیزادە، عەبدوڵعەزیز فولادی و حەسەن بینا” بە تۆمەتی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

هەروەها رۆژی شەممە 19ی مانگی گوڵان، 4 كەسی دیكە بە ناوەكانی “عادڵ بەخشعەلی زادە، بەهمەن ئیسماعیلی، قادر حەمیدی و عەلی تاجداری” بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران.

هەروەها زیندانیەك بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی “تیرۆریستی” لە شاری حەمیدیە لە پارێزگای خوزستان لەسێدارە درا.

كەسێكی دیكەش رۆژی شەممە لە زیندانی لاكانی شاری رەشت بە هۆی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە درا.

شایانی باسە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو نزیكەی 150 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانەوە ئێعدام كراون و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە حەسەن رۆحانیی لە پڕوپاگەندەكانی پێش لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی بە شێوەی بەردەوام بەڵێنی باشتركردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی دەدا، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ ئەم پرسە روو لە خراپی دەڕوات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.