چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

فەرماندەی سپای ئێران: زۆری نەماوە هیلالی شیعە دروست بێ

“محەممەدعەلی جەعفەری” فەرماندەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لە ڕێكخستنی هێزێكی ٢٠٠ هەزار كەسی لە عێراق‌و سووریە كردووە و بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە كە خەریكن “هیلالی شیعە” پێكدێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “دەولەت بهار” كە سەر بە “مەحموود ئەحمەدینژاد” سەرۆك كۆماری پێشووی ئێرانە، جەعفەری ڕایگەیاندووە، ئێستاكە١٠٠ هەزار كەس هێزی چەكداری لایەنگری كۆماری ئیسلامی‌یان لە سووریەدا ڕێك خستوە. ناوبراو هەروەها باسی لە ڕێكخستنی هێزێكی ١٠٠ هەزار كەسیی دیكەش لە چوارچێوەی گڕووپە چەكدارە جۆراوجۆرەكان لە عێراقدا كردووە كە بە قسەی ناوبراو ئەم هێزانە بۆ نیزامی ئیسلامی سەرمایەیەكی گەورەن.

ئەم فەرماندەی سپا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی خۆیدا ئاڵوگۆڕەكانی سورویە، عێراق، یەمەن، بەحرەین‌و لوبنانی بە نیشانەی پێكهاتنی “هیلالی شیعە” زانیوە. ناوبراو ئیدیعای كردووە دروستبوونی هیلالی شیعە وەك شمشیرێك وایە كە دڵی ئیسراییل شەقار دەكا.

قسەكانی ئەو فەرماندەی سپا لە بارودۆخێك‌دا كراوە كە كۆمەڵێك لە چاوەدێرانی سیاسی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار سەبارەت بە گەڵاڵەی كۆماری ئیسلامی بۆ پێكهێنانی ئیمپراتووریی شیعە لە ناوچەكەدا، لایەنە پێوەندیدارەكانیان وریا كردبووەوە. دیارە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دەڵێن نامانهەوێ ئیمپراتۆریی شیعە لە ناوچەدا دروست بكەین، بەڵكوو دەمانەوێ “شارستانییەتی ئیسلامی” لە ناوچەو جیهاندا بنیات بنێین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.