پێنج شه‌ممه‌ 22 شوبات 2018
ماڵەوە / کوردستان / هێرش بۆ سەر پاسگایەك لە بانە 2 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

هێرش بۆ سەر پاسگایەك لە بانە 2 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

تەقە لە پاسگای “سەبەتلوو”ی بانە كوژرانی هێزەكانی ڕێژیمی لێ كەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە٢٠ ی گوڵان لە ناوچەی بانە و لە گوندی “سەبەتلوو” لە ٣ كیلۆمیتری بانە تەقە لە پاسگای ئەو ئاواییە كراوە و بەو بۆنەوە.

لەو شەڕو پێكدادانەدا لە هێزەكانی رێژیم سەربازێك بە ناوی بەختیار خەجیجی، خەلكی بانە كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەو شەڕو پێكدادانە لە حاڵیكدا رووی داوە كە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی بانە لە چەند ڕۆژ لەوە پێشەوە بە توندی ناوچەی بانەیان وەك زۆربەی شارو ناوچەكانی دیكەی كوردستان بە ئەمنیەتی كردوە.

بە ئەمنیەتی كردنی زۆربەی شارو ناوچەكانی كوردستان‌و یەك لەوان بانە لە نیگەرانیی قووڵی ناوەندە نیزامی‌و ئەمنیەتییەكانی ئێران بەرامبەر بە پەرەسەندنی كاردانەوەكان بە ڕووداوی خۆكوژیی فەریناز خوسرەوانی لە مەهاباد‌و رووداوەكانی دوای هەستانی خەڵكی مەهابادەوە سەرچاوە دەگرێ.

شایانی باسە، ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە چەند رۆژی ڕابردوودا جیا لە زاڵكردنی كەشی ئەمنیەتی بەسەر زۆربەی شارو ناوچەكانی كوردستاندا ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنیی كوردی دەسبەسەر كردوه.

بابەتی هاوپۆل

بەندكراوێكی دیكە لەزیندانی شاری سنە كوژرا

رۆژی سێشەممە 24ی رێبەندان، تەرمی “حسەین قولی زادە” خەڵكی شاری سنە لە ئاودەستی زیندانی ناوەندیی …