چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

کوردستان

ناڕەزایی و تێكهەڵچوونی خەڵكی “كرماشان” لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی

لە ئاكامی رەوتی كۆكردنەوەی كەرەستەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارە و ئەمجار لە شاری “كرماشان” ئاڵۆزیی لە نێوان خەڵك و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مین و بۆمبی هێشوویی 15 هەزار هاوڵاتیی باشووری كوردستانی كردووەتە قوربانی

لە سێ هەفتەی یەكەمی هێرشی بۆ سەر دەوڵەتی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریكا و بریتانیا زیاتر لە ٢ ملیۆن بۆمبی هێشوویی عێراقیان بۆردوومان كرد، بۆیە ئێستا نزیكەی ٥٠ ملیۆن مین و بۆمبی نەتەقیو لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خاونكارێك لە سلێمانی 2 موهەندسی رۆژهەڵاتی دایە بەر دەستڕێژی گوللە

خاوەنكاری پڕۆژەی كەرتێكی بەرهەمهێنان لە شاری سلێمانی باشووری كوردستان دوو ئەندازیاری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا. بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی بارانی نیوز، لە شارۆچكەی “بازیان” لە نزیك شاری سلێمانی خاونكارێك تەقە لە دوو ئەندازیاری خەڵكی شاری “دیواندەڕە” دەكات و بەوهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەست دەدات و ئەویتریش بە توندی بریندار دەبێت. ئەو دوو ئەندازیارە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیتلاعات تێکهەڵچوونە چەكداریەكەی خەرمانانی 89ی شاری سەقز دادەڕێژێتەوە

پاش ئەوەی لە مانگی خەرمانانی ساڵی 1389ی هەتاویی تێكهەڵچوونێكی چەكدارانە لە نێوان چەند پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە لەگەڵ هێزەكانی سپای پاسداران لە شاری سەقز روویدا، دەنگ‌و رەنگی كۆماری ئیسلامی بە هاوكاریی ئیدارەی ئیتلاعات دەیەوێت رووداوەكە سەرلەنوێ دابڕژێنێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

راوكردنی نایاسایی لە لایەن بەسیجیەكانی كرماشانەوە

ژمارەیەك راوچی و كەسی هەلپەرستی سەر بە ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە چیاكانی سەر رێگای “ئیسلام ئاباد” بەرەو “گیلان غەرب” لە پارێزگای كرماشان دەستیان داوەتە راوكردنی جانەوەران و پەلەوەران و لە هەوڵی تێكدانی رواڵەتی سروشتی ناوچەكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی چالاكێكی كرێكاریی و بانگهێشتی 2 چالاكی مەدەنی كورد

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری “سنە” كە چەند رۆژ پێش ئێستا دەستگیر كرابوو، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و 2 چالاكی مەدەنی خەڵكی شاری “بۆكان”یش بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیاربوونی چارەنووسی 6 چالاك و بانگهێشتی 3 چالاكی عەقیدەتی كورد

6 زیندانیی سوننی مەزهەب دوای تێپەڕبوونی 7 ساڵ زیندان‌و بەندكرانیان هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و 3 ئەندامی دیكەی گرووپی مەكتەب قورعان لە “سنە و بانە” دەستگیر كران.

زۆرتر بخوێنەوە »