یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2024

کوردستان

سێ‌ گوندی كوردنشین لەسەر سنووری وڵاتی چین

لەسەر سنووری نێوان چین و قەزاقستان، 3 گوند هەن كە تەواو لە گوندەكانی باكووری كوردستان دەچن. دانیشتووانی ئەو گوندانە نە چینین و نە قەزاقی، بەڵكو لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی سەرحەدی باكووری كوردستانن و 80 ساڵە لە زیدی باب و باپیرانیان دوورخراونەتەوە، كەچی بەهیچ جۆرێك دەستبەرداری داوونەریتی باب و باپیرانیان نەبوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی سەدان كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای “سنە”

دۆخی نالەباری جاددەكان لە لایەك و ئۆتۆمبیل و كەرەستە هاتوچۆی پرتووكاو و ناستاندارد لە گرینگترین هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە پارێزگای “سـنە” بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ راگەیەندراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەی زیندانیانی كوردی ئێعدامكراو له ئێران گەیشتە 12 كەس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6 زیندانی كورد كە یەكێكیان سیاسی بووە و دوانیوەڕۆی دوێنێ گواسترابوونەوە بۆ بەندی تاكەكەسی زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا)، 3 كەسایان لەسێدارە دراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گواستنەوەی زیندانیەكی سیاسی كورد بۆ بەندی زیندانیە مەترسیدارەكان

زیندانیەكی سیاسی كورد لە زیندانی شاری “تەبەس” ماوەی 4 رۆژە گواستراوەتەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بێهداریی تایبەتە بە نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی) و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەو كەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی “ئیدز و هێپاتیدن” لەو بەندە رادەگیردرێن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبەری تەشكیلاتی كانادا دژی سیاسەتەكانی عەبدوڵای موهتەدی دەستیان لەكار كێشایەوە

پاش دەستلەكار كێشانەوەی ژمارەیەك لەئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی‌و ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، لە راگەیەنراوێكدا ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبەری تەشكیلاتی كانادای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەستیان لەئەندامێتی‌و هاوكاری ئەو حیزبە كێشایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »