دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
ماڵەوە / کوردستان (پەڕە 200)

کوردستان

ژمارەیەك کرێکاری ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر ده‌رده‌کرێن

چەندین كرێكاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە شاری هەولێر كاریان دەكرد پاش ئەوەی لەلایەن خاوەنكارەوە سوكایەتیان پێدەكرێت لەهەولێر دەریان دەكەن. سیانزه کرێکارو وه‌ستاکاری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ریه‌که له دوومانگه‌وه بۆ شه‌ش مانگ کاریان له پرۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا کردووه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که کۆتایی پێدێت خاوه‌ن کاره‌که به ناوی (و.ح.ئ) هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کات‌و ته‌نانه‌ت چه‌کیان لێده‌كێشێت‌و له‌ شوێنی کارو مانه‌وه‌یان ده‌ریانده‌کات. پاش ئەوە كرێكاران …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی 7 كرێكار بەهۆی رووداوی هاتوچۆ

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ئاوایی هەجیج لە ناوچەی هەورامان، 7 كرێكار سەدی داریان گیانیان لەدەستدا. بەپێی راپۆرتەكان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خەزەڵوەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، لەسەر رێگای ئاوایی هەجیج لەناوچەی هەورامان، بەهۆی وەرگەرانی ماشین، 7 كرێكاری سەدی داریان گیانیان لەدەستدا‌و 2 كەسی دیكە لە 9 سەرنشینی ماشینەكە برینداربوون. بەپێی ئەو راپۆرتە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە‌و سەرجەمی ئەو كرێكارانە خەڵكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٩ خه‌زه‌ڵوه‌ر شۆرای شاری مه‌ریوان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیربکات‌. ناوه‌ندی ڤه‌ژین، ناوه‌ندێکی کولتووری- هونه‌رییه‌و له لایه‌ن لاوان‌و خوێندکارو مامۆستایانی مه‌ریوانه‌وه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت‌و کلاس‌و خولی فێربوونی زمانی کوردی‌و فه‌لسه‌فه‌و کۆمه‌ڵناسی‌و موزیک‌و چه‌ند بابه‌تی تری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ناوه‌نده له زستانی ساڵی ١٣٨٢ دا له لایه‌ن پێنج چالاکی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای هونه‌ره‌وه دامه‌زراوه‌و به درێژایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كورد له‌ له‌نده‌ن بەرێوەدەچێت

بڕیارە رۆژانی (15 بۆ 24)ی ئەم مانگە لە شاری لەندەن، بە ئامادەبونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی فیلمسازیی كوردی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فیلمی سینه‌مایی، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ دو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن ده‌ستپێبكات. بڕیارە لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (درێژ، به‌ڵگه‌نامه‌یی، كورته‌فیلم و ئەنیمه‌یشن) لە سینەماکانی (هه‌كنی پیكچه‌رهاوس) و (وێستبۆرن ستودیۆز)دا نمایشبکرێت. له‌ فێستیڤاڵەكه‌دا (121) فیلمی سینەمایی نمایش ده‌کرێت کە لەنێویاندا (23) فیلمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو لە دیواندەرە بەڕێوەدەچێت

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەشاری دیواندەرەو دەوروبەری بەشێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی هاتوچۆی لەناوشار‌و دەرەوەی شار دەكەن. بەپێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” لەپاش لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی‌و، ناڕەزایی خەڵكی كوردستان بەم كردەوەیە، لەزۆربەی شارەكانی كوردستان دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو بەڕێوەدەچێت. بە پێی شایەتحاڵەكان ئەمرۆ دووشەممە‌و چەند رۆژی رابردووش، هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئیسلامی، رێگاكانی هاتوچۆی ناوشار‌و دەرەوەی شاری دیواندەرە كۆنترۆڵ دەكەن‌و بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ داوای …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵا: پارتی‌ هۆكاری‌ په‌كخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌

نوێنه‌ری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پارتی‌ هۆكاری‌ په‌كخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌ و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ئیفلیج بوه‌ و هیچ ئومێدێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. تۆفیق كه‌ریم، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی،‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆنگره‌دا گرتوه‌ و ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ش هۆكاری‌ ئیفلیج …

زۆرتر بخوێنەوە »

ته‌قینه‌وه‌یەك لە رۆژئاوای كوردستان 31 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوه‌ندی مانگی سوری كوردی له‌شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان 31 كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه‌ له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ناوه‌ندی مانگی سووری كوردو رێكخراوی مافی مرۆڤی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج. به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌شی له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌شت كه‌س كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن شه‌هید بوون و زیاتر له‌ …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری لەراندەوە

زاگرۆس پۆست: کاتژمێر ١٤:١٩ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٠ خه‌‌زه‌ڵوه‌ر بوومه‌لرزه‌یه‌ک به گوری 3.7 بەپێوەری ڕیشتێر مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری هه‌ژاند، كە  له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌یه مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری گرتبێته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

كەمپینێک بۆ ئازادكردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی لەزیندانی هەولێر (نوێکراوەتەوە)

بێگومان ناڕەزایەتی دەربڕین وەک مافێکی سروشتی‌و سیاسیی هەر تاکێک لەدایک دەبێت‌و له سەره‌تاییترین پێوەرەکانی ئازادی‌و مافه گشتییەکانی هەر تاک‌و کۆمەڵێکه.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ولێر دةكريَت

که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی لةبةياننامةيةكدا داوا دةكات حةوت هةلَسورِاوي سياسيء مةدةني كة ثاش خؤثيشاندانةكةي هةوليَر دةستطيركراون، ئازاد بكريَن.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی وانەی کوردییان ھەڵبژارد

لە پارێزگای دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانەی کوردییان ھەڵبژارد.  ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە قوتابخانەکانی دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی خوێندنی وانەی زمانی کوردییان ھەڵبژارد.  لە قۆناخی ٥ و ٦ دا ٧٥ ھەزار قوتابی وانەی ئایین، ٢٨ ھەزار و ٧٦٠ قوتابی وانەی بیرکاری، ٢٦ ھەزار و ٣١٥ قوتابی وانەی ژیانی پێغەمبەر، و ٢٤ ھەزار …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر له‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامی هەڵسوڕاوێكی كورد ئاگادار دەكرێتەوە

کەمپیێنی “نا بۆ لە سێدارەدانی لاوانی کورد” له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ سکۆل کۆندی، بەرپرسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ناوبراویان له‌ مه‌ترسیی ئێعدامی مه‌نسوور ئاروه‌ند، زیندانیی سیاسیی کورد ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌ به‌ندییه‌کانی دیکه‌ جیا کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌و وا بڕیاره‌ سبه‌ی شه‌ممه‌، 11 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر نوێنه‌رانی که‌مپین له‌ نووسینگه‌ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنە زیندانییەکی سیاسیی کورد رەوانەی نەخۆشخانە کرا

یەکێک لە ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤینی تاران بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران گوازرایەوە. چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی “مریەم موقەدەسی” بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی بووەتەوە و رەوانەی یەکێک لەناوەندەدەرمانییەکانی تاران کراوە. مریەم موقەدەسی، چالاکی سیاسیی کورد بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لەماوەی 6 رۆژدا 37 كەس لەئێران لەسێدارە دراون

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەماوەی 6 رۆژدا واتە لە 4ی خەزەڵوەر تا 9ی خەزەڵەری ئەمساڵ 37 بەندكراویان لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەداوە. لەکۆی ئەو ٣٧ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ٦ رۆژەدا لەسێدارە دراون، ١١ کەسیان کورد بوون، کە دوو کەسیان بەناوەکانی “حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور” و ” رەزا ئیسماعیلی” زیندانیی سیاسی بوون کە لەزیندانەکانی ورمێ و سەڵماس لەسێدارە دران. هەروەها بەپێی ئەو ئاماەرە …

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نوری مه‌ریوان، دژ به‌له‌سێداره‌دانی لاوانی کورد

به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان، دژ به‌له‌سێداره‌دانی لاوانی کوردئاژانسی کوردپا: چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، بەیاننامەیەکیان دژبە سزای لەسێدارە دانی لاوانی کورد بڵاو کردەوە.  ئەو خوێندکارانانە رایانگەیاندووە، ئێمە وه‌ک هه‌ڵوێستی ئێستا و ڕابردوومان له‌به‌رانبه‌ر سزای لەسێدارە دانی لاوانی کورد بێده‌نگ نه‌بووین و نابین و بەو بۆنەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌کوردستان، دژ به‌ئیعدام، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ‌(١٢ی …

زۆرتر بخوێنەوە »