پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

70% ی كرێكارانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان

70% ی كرێكارانی ئیران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەوتەی بەرپرسێكی پلەبەرزی حكومەتی ئێران زۆربەری ئەو كرێكارانە توانای كڕینی شتومەكی ئاساییان نییە و وەكوو ئامێری لووكس دەڕواننە ئەو كاڵایانە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكان، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٧ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، “رەحمەتوڵڵا پوور موسەوی” بەرپرسی كانونی باڵای شواری كاری ئیسلامی، لە وتووێژێكدا رایگەیاند كە 70% كرێكارانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و 50% ی حەقدەستی كرێكاران بۆ خانوو و بێهداشت سەرف دەكرێت.

چالاكانی كرێكاری چەندین جار رایانگەیاندووە كە حەقدەستی كرێكاران لەژێر هێڵی هەژاری دایە و مانگی گەلاوێژی ئەمسال سەرۆكی فراكسیۆنی كرێكاری مەجلیسی ئێران رایگەیاندبوو كە 90% ی كۆمەڵەی كرێكاریی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و 10% یشیان لەگەڵ هێڵی هەژاری مەودایەكی زۆریان نییە.

ئەو بەرپرسەی كۆماری ئیسلامی لە وتووێژەكەیدا رایگەیاندووە كە بە سەرنجدان بە ئەوەیكە ئاستی كڕینی كرێكاران 73% دابەزیوە چاوەڕوان دەكرێت حەقدەستی ئەمساڵی كرێكاران بەپێی تێبینیی ماددەی ٤١ی یاسای كار جێبەجێ بكرێت.

لە ماددەی ٤١ی یاسای كاری ئێراندا، كۆماری ئیسلامی ئەم ئەركانەی لە ئەستۆیە: دەستەبەر كردنی رێژەی لانیكەمی حەقدەستی كرێكاران بەپیی گۆڕان و ئاستی حەقدەست بەپێی دۆخ و پێوەرەكانی وەك هەڵاوسانی ئابووری كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی رادەگەیەندرێت، دابینكردنی لانیكەمی بژیوی ئەندامی بنەماڵەیەك كە ژمارەی نێونجی ئەندامانی ئەوان لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەكان رادەگەیەندرێت و بە پێی بارودۆخی ئابووری وڵات جێبەجێ دەكرێت كە بەپێی تێبینی ٢ی یاسای كاری ئێران لانیكەمی حەقدەستی كرێكاران بە بەڵێنی كاتی كار هەتا 10% لە لانیكەمی حەقدەستی ئەو كرێكارانەی بەڵێن نامەی دایمیان هەیە حیساب دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە حەقدەستی مانگانەی كرێكاران لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، نزیك بە ٦٠٨ هەزار تمەن دیاریكراوە، ئەوەش لە كاتێك دایە كە ناوەندی ئاماری ئێران تێچووی بنەماڵەیەكی نزیك بە یەك میلیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن و كۆمیتەی حەقدەستی ناوەندی شۆرای ئیسلامیی كار، تێچووی بنەماڵەیەكی چوار كەسی نزیك بە یەك میلیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.