پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوردستان

چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی 3 هاوڵاتیی باشووری كوردستانیان رفاند

لەناو خاكی باشووری كوردستان و لە سنووری پارێزگای هەرڵەبجە، پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی، لیوایەكی خانەنشینكراوی پارتی بەناوی “سەید بەهائەدین سەید محەمەد”، لەگەڵ دوو پاسەوان بە ناوەكانی “عەلی عەبدوڵا محەمەد” و “كۆسار عوسمان ئەمین” كە كوڕە شەهیدە، دەستگیر دەكەن و بۆ شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەیانگوازنەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

7 هاوڵاتیی كورد بە زیاتر 100 ساڵ زیندان حوكم دران

7 هاوڵاتیی كوردی خەڵكی باكووری كوردستان، كە لە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕیندا دەستگیكرابوون، بە تاوانی “فڕێ دانی بەرد بۆ پۆلیس، رێكخستنی كۆبوونەوە و ئەندامیەت لە گرووپە نەیارەكانی حكومەتی توركیە” بەگشتی بە 100 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوكم دران.

زۆرتر بخوێنەوە »

دانیشتووانی ئاواییەكی دیواندەرە پێش بە گیرانی باری هاوڵاتییەك دەگرن

دانیشتووانی ئاواییەكی دیواندەرە پێشیان بە گیرانی باری هاوڵاتییەك كە لە نێو ئۆتوبووسێكدا دایشاردبوو گرتووە و نەیانهێشتووە كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئەو بارە لەگەڵ خۆیان ببەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڕەشە لە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیانی شاری سنە دەكرێ

هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی بە بۆنەی بەشداریی لە رێوڕەسمی 22ی رێبەندان هەڕەشە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیانیان دەكەن. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی مانگی رێبەندان هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی چوونەتە نێو قوتابخانە و زانكۆكانی شاری سنە و هەڕەشەیان لە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیان كردووە، كە لە ئەگەری بەشداریی بەشداریی نەكردنیان لە رێوڕەسمی 22ی رێبەندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

لێبوردنی نێودەوڵەتی: مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی ئەگەری لە سێدارەدانی “سامان نەسیم” میرمنداڵی زیندانیی كورد پەرچەكرداری نیشان داوە و لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بە مەبەستی پێشگری لە جێبەجێ ‌كرانی ئەو حوكمە داواكارین كە هەر كەس و لایەنێك بەپێی تواناكانی خۆی هەوڵەكانی خۆی وەگەڕ بخات.

زۆرتر بخوێنەوە »