چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 2024

82% ی منداڵانی ئیلامی لە خزمەتگوزاریی داینگە بێبەرین

جێگری كاروباری بێهزیستی ئیلام رایگەیان: 82% لە منداڵانی شار و گوندەكانی ئەو پارێزگایە لە ماڵەوە پارێزگارییان لێ دەكرێت و لە فێربوونی پەروەردەی جۆراوجۆر لە داینگەكاندا بێ بەرین.

“زەهرا هیمەتی” ئەمڕۆ سێشەممە لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، وتی: لە كۆی 61 هەزار منداڵ لە پارێزگای ئیلام كە تەمەنیان لە یەك تا 6 ساڵدایە، 9 هەزار و 911 منداڵی كوڕ و كچ چەند كاتژمێرێك لە داینگەدان.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: بە سەرنج بەوەیكە 5 ساڵی سەرەتای ژیان سەردەمی دروست بوونی كەسایەتی منداڵە، بێ گومان چوونی منداڵان بۆ داینگەكان دەبێتە هۆی ئەوەیكە پەروەدەگەلێكی جۆراوجۆر فێر ببن.

ناوبراو رێژەی داینگەكانی زیاتر لە 300 ناوەند راگەیاندووە، كە لەو رێژەیە 103 داینگە لە شارەكان و باقیەكەشی لە نێو گوندەكاندایە.

شایانی باسە، زۆرێك لە بنەماڵەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی هەژاری و كێشەی ماڵییەوە ناتوانن منداڵەكانیان بنێرنە داینگەكان و حكومەتیش هیچ ئاسانكارییەك بۆ ئەم بابەتە ناكات و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە، ئاستی خوێندن و لە هەمان كاتدا مەیلی منداڵان لە سەردەمی چوون  قوتابخانەشدا، بۆ درێژەدان بە خوێندن، لاواز ببێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.