ماڵەوە / کوردستان / سەرۆكی دادگوستەریی شاری روانسەر كوژرا

سەرۆكی دادگوستەریی شاری روانسەر كوژرا

سەرۆكی دادگوستەریی شار روانسەر بە دەستی كەسێكی سەر بە ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی، كوژرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢١ی رێبەندان، “سەلیم قەنبەری” سەرۆكی دادگوستەریی شاری روانسەر بە زەبری چەكێكی كڵاشینكۆف كە دەوترێ ئەندامی ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی بووە و پێشینەی خراوكاریشی بووە، دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و پاش ئەوەیكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، مردووە.

دەوترێ سەلیم قەنەبری لە كاتێكدا منداڵەكەی بردووە بۆ قوتابخانە، لە بلواری تەنیشت شارەوانیی روانسەر دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـەو هاوكات منداڵێكیشی بریندار بووە.

ناوبراو بۆ ماوەی ٧ ساڵ پێرسونێلی فەرمیی دادگوستەریی شارستانی روانسەر بووە و وەكوو پایە بەرزترین دادگوستەریی شاری روانسەر سەر بە پارێزگای كرماشان دێتە ئەژمار.

شوناسی هێرشبەرەكە، كە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە، “حوسێن ریشی و كوڕێ حەسەن” خەڵكی گوندی “قۆری قەڵڵا”ی سەربە شارستانی روانسەر بووە.

ئەو كەسەی بەرپرسی دادگوستەریی روانسەری كوشتووە، تەمەن ٣٠ ساڵ و ئەندامی بەسیج و چەكی كلاشینكۆفی سپای پاسدارانی پێ بووەو ماوەیەك پێش ئێستاش برایەكی ناوبراو بەهۆی هێرش كردنە سەر مەلا قادر قادری نوێنەری خامنەیی لە شاری پاوە، بۆ ماوەیەك زیندانی كرابوو.

بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو هێرشبەرە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێكراوەو بەو هۆیەوە بریندار بووە.

هۆكاری تەقە كردنی ئەو كەسە ئاشكرا نەبووە، بەڵام دەوترێ زۆرێك لە بەرپرسانی دادگوستەریی روانسەر، دەستیان لە گەندەڵی ماڵیدا هەیە.

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.