کوردستان

كۆبوونەوەی دیموكراتەکان بە مەبەستی یەكگرتنەوە

راگەیاندنی لایەنەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەردێڕی كۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوومان، باسیان لە دانیشتن و كۆبوونەوەی دەفتەر سیاسی هەردوولا بە مەبەستی یەكگرتنەوە كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیكەی 88% لە ژنانی لاوی پارێزگای ئیلام بێكارن

بە پێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، رێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕەكانی كار بە ئاستێكی زۆر كەمە و ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە لە زۆربەی پارێزگاكان پتر لە 50% لە ژنانی لاو بێكارن و لە پارێزگای ئیسلامی ئەو رێژەیە 87.7% بەراوەرد كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕ و تێكهەڵچوونی هاوڵاتییان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە

لە درێژەی رەوتی كۆكردنەوەی دیشی ماهوارەی هاوڵاتییانی دانیشتووی شارە جیاجیاكانی كوردستان، ژمارەیەكی دیكە لە دیش و ماهوارە لە شاری سنە و بە دەستی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی كۆكرایەوە و ئەو كردەوەیەش ناڕەزایەتی هاوڵاتییان بەدوای خۆیدا هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مستەفا هیجری: پێشبینی كردنی كات بۆ یەكگرتنەوەكە زەحمەتە

ئاژانسی ئانادۆڵۆ، لە سەرەتای مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، وتووێژێکی لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێک هێناوە و تیایدا باس لە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات و هەروەها بارودۆخی ناوچەکە کراوە. دەقی ئەو وتووێژە بەم چەشنەیە: سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، مستەفا هیجری لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی پرسی یەكگرتنەوەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت : …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنجامدانی زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیات لە دژی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ

لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ ئەنجام دراوە. بە پێی وتەی “شەهرام عەباسی” فەرماندەی هێزەكان سەر سنووری كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی هێرش بۆ سەر كاسبكاران كە ئەو بە (قاچاقخچی) ناوی لێ بردوون، بە مەبەستی دۆزینەوە …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەكی سیاسی كورد بە بێ نەشتەرگەریی پزیشكی گەڕێندرایەوە بۆ زیندان

فەخرەدین فەرەجی زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی “تەبەس” كە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی “دیسكی كەمەر” رەوانەی دەرەوەی نەخۆشخانە كرابوو، بە بێ ئەوەیكە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدرێ گەڕێندرایەوە بۆ زیندان.

زۆرتر بخوێنەوە »