رفاندن و زیندانی كردنی 2 چالاكی مەدەنی و كرێكاریی كورد

“ڕامین رەزایی” یەكێك لە چااكانی مەدەنی شاری تیكاب بە مەبەستی تێپەڕاندنی 91 رۆژ حوكمی بەسەردا سەپاو، رەوانەی زیندانی مەهاباد كرا.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، “رامین رەزایی” چالاكی مەدەنی و خەڵكی شاری تیكاب، رۆژی سێشەممە 14ی مانگی رێبەندان پاش سەردانی بۆ لقی جێبەجێ كردنی حوكمەكان لە شاری تیكاب، دەستگیر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی مەهاباد دەكرێ.

ناوبراو رێكەوتی 16ی مانگی خەرمانانی ساڵی 90ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستگیر و لە رێكەوتی 12ی گەلاوێژی ساڵی 92 لە لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە سەرۆكایەتی قازیی ئەحمەد جەوادی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی، بە 91 رۆژ زیندانی تەعزیری مەحكوم كرا.

لە لایەكی دیكەوە هەمان سەرچاوە باس لەوە دەكات، لە رۆژی یەكشەممە 12ی مانگی رێبەندانەوە چالاكێكی كرێكاریی بە ناوی “زانیار باغیان” لە شاری سنە بێ سەروشوێن بووە و پاش بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی، ئاشكرا كراوە كە ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رفێندراوە.

“زانیار باغیان” لە چالاكانی كرێكاریی خەڵكی شاری سنەیە و كاتێ رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی چوون بۆ سەر كارەكەی لە ماڵەوە هاتە دەرەوە، بێ سەروشوێن بووە و بە هۆی نیگەرانی بنەماڵەكەی و سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیەكان، لە ئاكامدا رۆژی دووشەممە ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر كردنی ئەو چالاكە كرێكارییە بە بنەماڵەكەی رادەگەیەنێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”یش، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكێ كرێكاریی خەڵكی شاری سنە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12ی مانگی رێبەندان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە كرا.

شایانی باسە، هەموو ساڵێك و لە سەروبەندی مانگی رێبەندان، چالاكان و هەڵسووڕاوانی كرێكاریی شارە جیاجیاكانی كوردستان و بەتایبەت شاری سنە، لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەخرێنە ژێر زەخت و گوشارەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.