بانگهێشتی چالاكێكی كورد بۆ دادگای شاری سنە

چالاكێكی مەدەنی كورد لە بانگهێشت نامەیەكدا بانگ كراوەتە دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، چالاكێكی مەدەنی كورد بە ناوی “موختار زارەعی” بە پێی بەڵگەیەكی نووسراو بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی كراوە و پێی راگەرەندراوە، تا لە زووترین كاتدا خۆی بە ئەو ناوەندە حكومەتیە بناسێنێت.

لە بانگهێشت نامەكەی موختار زارەعی تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی” دراوەتە پاڵی.

موختار زارەعی لە لاپەڕەی فەیسبوكی خۆی، ئەو تۆمەتەی بە ناڕەوا زانیوە و وتوویەتی: “من دژی ئەمنیەتی هیچ نەتەوەیەك نیم و داخی ئاخێك دەخەمە سەر دڵیان و ئەگەریش گەڕامەوە بۆ زیندان هیچ جێگای شك و گومانێك نیە”.

ئەو چالاكە  مەدەنیە كوردە 4 ساڵ پێش ئێستاش بە تۆمەتێكی هاوشێوە بە ماوەی 80 رۆژ رەوانەی زیندانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.