چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد بە بێ نەشتەرگەریی پزیشكی گەڕێندرایەوە بۆ زیندان

فەخرەدین فەرەجی زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی “تەبەس” كە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی “دیسكی كەمەر” رەوانەی دەرەوەی نەخۆشخانە كرابوو، بە بێ ئەوەیكە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدرێ گەڕێندرایەوە بۆ زیندان.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی دووشەممە 6ی مانگی رێبەندان “فەخرەدین فەرەجی” لە نێو زیندانی “تەبەس”ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بیرجەند و بڕیاربوو نەشتەرگەریی پزیشكی بە مەبەستی نەخۆشی دیسكی كەمەر بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام رێكەوتی رۆژی چوارشەممە 8ی رێبەندان بە بێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت گەڕێندراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دەوترێ كاربەدەستانی زیندان ئامدە نەبوون بڕی 6 میلیۆن تمەن بۆ نەخۆشی “فەخرەدین فەرەجی” ئەنجام بدەن و هەر بەو بۆنەوە گەڕاندوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە زیندانیان هەموویان لە ژێر چاودێریی بیمەی دەرمانیدان و وەرگرتنی پارە بۆ چارەسەریی نەخۆشی بە پێچەوانەی رێساكانە. لە ئاكامدا “فەخرە” داوای وەرگرتنی مەرەخەسی دەرمانی كردووە، تا خۆی بە شێوەی شەخسی سەردانی پزیشكی بكات و نەخۆشیەكەی چارەسەر بكات.

فەخرەدین فەرەجی، 2 مانگ پێش ئێستا بڕیاربوو بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی مەرەخەسی پێ بدرێت، بەڵام وێڕای ئەوەیكە مەرەخەسی پێ نەدراوە، گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی بەشی نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی).

شایانی باسە، “فەخرەدین فەرەجی” ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” دەستگیر كران.

فەخرە فەرەجی خەڵكی ئاوایی “لەنجاوا” سەر بە شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.