لە سڕینەوەی حوكمی ئێعدامی زیندانیەك تا ئێعدامی 3 هاوڵاتیی دیكەی كورد

زیندانیەكی كورد كە پێشتر بە ئێعدام مەحكوم كرابوو، حوكمەكەی كەم كرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، “سیداد ئەرجومەند” زیندانی كوردی خەڵكی شاری ورمێ رۆژی شەممە 18ی مانگی رێبەندان ئاگادار كراوەتەوە، كە حوكمی ئێعدامەكەی لەسەر لابراوە و كەم كراوەتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

سیداد ئەرجومەند كوڕی لەتیف و خەڵكی شاری ورمێیە، كە لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان بە ئێعدام مەحكوم بوو و ئێستا لە زیندانی كارونی ئەهواز بەند كراوە.

هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، رۆژی سێشەممە 14ی مانگی رێبەندان 2 هاوڵاتیی كوردی خەڵكی دەوروبەری شاری ورمێ، بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئێعدام كراون.

بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو كەسانە دەوترێ، تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 37 ساڵ بووە.

لە لایەكی دیكەشەوە، رۆژی شەممە ١٨ی رێبەندان لە ناو حەوشەی زیندانی ناوەندیی كرمان لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵی كورد بە تاوانی بازرگانی بە مادەهۆشبەرەكان، لەسێدارە دراوە.

شوناسی ئەو كەسەی ” لازم پوور رەشیدی” راگەیاندووە و خەڵكی ئاوایی ” هالۆڵان”‌ی سەر بە بەخشی سیلوانەی شاری ورمێ‌ بووە.

شایانی باسە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا بە ئێستا واتە لە ماوەی 20 رۆژی رابردوو، لانیكەم 30 كەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بە تاوانگەلێكی وەكوو “قاچاخی مادەهۆشبەرەكان، دەستدرێژیی سێكسی، شەڕ ئەنگێزی و دزی چەكدارانە” ئێعدام كراون، كە 5 كەسیان كورد بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.