چوار شه‌ممه‌ 1 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / 530 گوندی كرماشان چۆڵ كراون

530 گوندی كرماشان چۆڵ كراون

“موجتەبا نیك كردار” جێگری پارێزگاری كرماشان دەڵێ: لەو پارێزگایەدا سێ هەزارو 152 گوند هەیە، كە 530 گوندیان تا ئێستا چۆڵكراون.  

جێگری پەرەپێدانی گوندو ناوچە پشتگوێخراوەكانی سەرۆك كۆماری ئێران باس لە چۆڵبوونی 34 هەزار گوند لە هەموو ئێراندا دەكات، كە رێژەیەكی پەراوێزنشینی لە دەرووبەری شارەكان دروستكردووە.

بەپێی ئامارێك كە “ئەبولفەزل رەزەوی” بڵاویكردووەتەوە، 11% ی دانیشتوانی شارەكان لە قەراخ شارەكاندا دەژین.

رەزەوی گرینگینەدان بە گوندەكان و نایەكسانییە ئابوورییەكان وەك گرینگترین هۆكارەكانی كۆچ لە گوندەكانەوە بۆ شارەكان ناو دەبات.

بەرپرسانی پارێزگای كرماشان دەڵێن بۆ پێشگیری لە كۆچی گوندنشینەكان بۆ شارەكان رێكاری خۆیان هەیە. نیك كردار دەڵێ: 10 هەزار دەرفەتی كاریان دەستنیشانكردووە، كە بە مەبەستی جێبەجێبوونیان، فەرمانداریەكان دەبێت بە ئەنجوومەنی كاری شاری بدەن.

بەوتەی پارێزگاری كرماشان، نزیك بە 30 لەسەدی سەرجەم دانیشتووانی ئەو پارێزگایە لە گوندەكان دەژین.

رەزەوی، لە جێگرانی رۆحانی دەڵێ: لە 22 پارێزگای ئێراندا خەرجییەكان زیاتر لە داهاتی خەڵكە. حكومەت بۆ چارەسەركردنی ئەم رەوشە وامی بانكی بە گوندنشینەكان دەدات. بەوتەی رەزەوی ئەگەر پارێزگای كرماشان بەڵگەكانی خۆیان بۆ پرۆژە و دامەزراندنی كۆمپانیا بخاتەڕوو، 30 ملیار تمەن بەو پارێزگایە دەدرێ.

جێگای ئاماژەیە، پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە ئێران، بە هۆی ئەوەیكە گوندەكانی ئەو وڵاتە لە هەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست و گونجاو بێبەریی بوون، زۆرێك لە خەڵكی گوندەكان روویان لە شارەكان كرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەیكە كۆمەڵێ گەڕەكەی هەژارنشین لە دەوروبەری شارەكان دروست ببێت و لە هەمان كاتدا گەشەی گوندنشینی و كەرتی كشت وكاڵ لەو وڵاتە بەرەوڕووی خەساری گەورە ببێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

شاکر بێهروزی بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا

لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی دادوەر شێخلو، لاوێکی خەڵکی مەرگەوەری بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.