چوار شه‌ممه‌ 10 نیسان 2024

لە ساڵیادی گیانبەختكردنی براكەیان، 2 زیندانیی سیاسیی كورد لە سێدراە دران

لە بەرەبەری 2ی رەشەممە ساڵیادی گیانبەختكردنی “محەمەد ئەمین ئەفشاری” و 3 هاوڕێی دیكەی بە ناوەكانی “حسین خزری، عەیاد هەورامی و مەحیەدین”ئەندامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، 2 برای دیكەی ئەو شەهیدە بە ناوەكانی “عەلی و حەبیب (رزگار) ئەفشاری” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە تۆمەتێكی هاوشێوە لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، 2 زیندانیی سیاسی كورد بە ناوەكانی “عەلی و حەبیب (رزگار) ئەفشاری” بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە 30 مانگی رێبەندان، لەسێدارە دران.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە دوانیوەڕۆی چوارشەممە 29ی مانگی رێبەندان “سامان نەسیم خەڵكی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پژاك بە بڕیاری (قەساس)، ئیبراهیم عیساپور، خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، سیروان نەژاوی خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، عەلی ئەفشاری خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی پەیوەندی بە كۆمەڵە، رزگار ئەفشاری بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ كۆمەڵە ‌و یونس ئاقائیان هاوڵاتیی ئازەری زمان” بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام رەوانەی ژووری تاكەكەسی كران.

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە تا ئێستا 3 كەسیان لەوانە “سامان نەسیم، عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری” جێبەجێ كراوە، بەڵام تا ئێستا نە بنەماڵە و نە پژاك و نە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هەواڵی ئێعدامی ئەو كەسانەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاش مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ كە ماوەی زیاتر لەیەك مانگی خایاند‌و بەرپرسانی رژیم ناچار بوون وەڵامی داواكارییەكانی زیندانیانی سیاسی بدەنەوە، بەوتەی چاودێرێكی مافی مرۆڤ رژیم ئێران چاوەڕوانی دەرفەتێك بوو پاش هێوربوونەوەی شەپۆلی ناڕەزاییەكان‌و پشتگیری لە زیندانیانی مانگرتوو تۆڵە لەزیندانیانی سیاسی بكاتەوە.
ئەو چاودێرەی مافی مرۆڤ بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند پێدەچێت دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە زیندانیانی سیاسی سزای لەسێدارەدانی ژمارەیەك لە بەندكراوانی سیاسی جێبەجێ بكەن.

اعدام (2)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.