دوو شه‌ممه‌ 30 ئازار 2020
ماڵەوە / کوردستان / دەستیگر كردنی 3 چالاكی مەدەنیی كورد

دەستیگر كردنی 3 چالاكی مەدەنیی كورد

3 چالاكی مەدەنی كورد لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگر كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 28ی مانگی رێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری خۆی هەڵدەكوتنە سەر شوێنی كاری “ئیسلام عەلی ئەكبەرلو، ئازار خاسە تراش و ئەمین حاجیلو”یش لەگەڵ ناوبراو دەستیگر و راپێچی شوێنێكی نادیاریان دەكەن.

دەوترێ هێزە ئەمنیەتیەكان پاش ئەوەیكە ئەو چالاكە مەدەنیانە لە شوێنی كاری “ئیسلام عەلی ئەكبەرلو” دەستگیر دەكەن، ئەو شوێنەش دەپشكنن و كامپیوتر و باقی كەلوپەلە شەخسیەكانیشی لەگەڵ خۆیان دەبەن.

لە درێژەدا هاتووە، بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركرانی ئەو 3 چالاكە هیچ ئاكامێكی نەبووە و هێزە ئەمنیەتیەكان هیچ زانیارییەكیان سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركرانی ئەو چالاكە مەدەنیانە ئاشكرا نەكردووە.

بە وتەی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەو 3 كەسە، هۆكاری دەستگیر كردنیان پێدەچێ پەیوەندیی بە بەرنامەی رێزگرتن لە رۆژی زمانی دایكیی لە شاری خۆی بووبێت.

شایانی باسە: ئیسلام عەلی ئەكبەرلو چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە هەڕەشەی دەستگیركرانی لێ كراوە و لە رێكەوتی 4ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 90ی هەتاوییش بە هۆی بەشداریی لە رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی یەكێك لە چالاكانی مەدەنی شاری خۆی دەستگیر و پاش تێپەڕبوونی 11 رۆژ لە دەستگیكران، بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

شاکر بێهروزی بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا

لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی دادوەر شێخلو، لاوێکی خەڵکی مەرگەوەری بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.