پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

گوشاری هێزە ئەمنیەتیەكان بۆ سەر خەڵكی شاری مەهاباد و سەردەشت و زانكۆی سنە

هێڤەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بە جێگیر كردنی دەكەڵی چاودێریی و دانانی پایەگای نیزامی لە ناوچەكانی مەهاباد و سەردەشت، ئەو ناوچانەیان میلیتاریزە كردووە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بە درێژە پێدانی گەڵاڵەی ئەمنیەتیی لە ناوچە كوردستانیەكان، لە گوندەكانی هەڵكەوتوو لە زنجیرە كێوەكانی ناوچەی سنووری مەهاباد و سەردەشت، ژمارەیەكی پایەگای نیزامییان داناوە و لە هەوڵی چاودێریی زۆرتر بەسەر ئەو ناوچانەدان.

هەروەها هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئاواییەكانی سنووری “قەندیل” سەر بە شاری شاری سەردەشت، دەستیان داوەتە نەوژەنكردنەوەی و پەرەپێدانی پایەگای نیزامیەكانی خۆیان.

هێزەكانی سپای پاسداران پێشتریش لە سەیرانگاكانی شاری مەهاباد، دەكەڵی چاودێریی دانابوو و بەو چەشنە دەستی بە چاودێریی و خستنە ژێر كونتڕۆڵی هاتوچۆی خەڵك بۆ سەر سەیرانگاكان كردبوو.

لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە: هێزە بەسیجیەكانی كۆماری ئیسلامی لە زانكۆی شاری سنە لە پیلانێكی نوێ بە دژی خوێندكارانی كورد، هەوڵ دەدرێ ئەو خوێندكارانەی لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاریی دەكەن و سەرقاڵی چالاكی سیاسین، بناسێندرێن.

دەوترێ، هێزە بەسیجیەكان لە نێو زانكۆی سنە، خوێندكارانی كوردیان خستووەتە ژێر گوشارەوە تا لەگەڵ ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی هاوكاریی بكەن.

هەروەها خوێندكاران ئاگادار كراونەتەوە، كە ئەگەر لەگەڵ هێزە حكومەتییەكان هاوكاریی بكەن، ئیزنی چالاكیی فەرهەنگییان پێ دەدرێت.

هێزە بەسیجیەكان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە مەئمورییەتیان پێ دراوە، كە ئەگەر هەر خوێندكارێ گومانی هاوكاریی لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی لەسەر بوو و چالاكیی سیاسی ئەنجامدا، بناسێندرێت و ئیدارەی ئیتلاعاتی لێ ئاگادار بكرێتەوە.

شایانی باسە، لەم دواییانەدا هێزە ئیتلاعاتییەكان بە شێوەی جۆراوجۆر خوێندكارانی كوردی زانكۆی سنە دەخەنە ژێر گوشارەوە تا لەگەڵیان هاوكاریی بكەن و هەڵسووڕاوانی خوێندكاریی، لە ئەگەری خۆبواردنی هاوكاریی لەگەڵ ئەو هێزانەدا، هەڕەشەی دەركران و دەستگیركرانیان لێ دەكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.