پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوردستان

لە قوتابخانەكانی سەقز و زانكۆی سنە وانەی كوردی دەوترێتەوە

رۆژی شەممە رێكەوتی ٩ی رەشەمە، حەفتەیەك پاش رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی، كتێبی “وانەی كوردی” لە قوتابخانەی (سەلاحەدینی ئەییوبی)ی لە شاری سەقز، بە بەشداریی مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە پەردەی لەسەر لادرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی كوردی خەڵكی شاری سەدەشت دەستگیر كرا

رۆژنامەنووسێكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت، لە شاری مەهاباد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا. سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كرد، هەفتەی  ڕابردوو كاوان محەممەدپوور، ڕۆژنامەوانی خەڵكی شاری سەردەشت پاش بانگكرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستگیر كراوە. محەممەدپوور خوێندكاری ڕەشتەی كۆمەڵناسیی زانكۆی پەیام نووری شاری مەهابادو سكرتێری دوو هەفتەنامەی جامعەی كوردستان، هاوكاری ڕۆژنامەكانی شەرق و ئیبتكار و هەروەها سەرۆكی بەشی ئەدەبیی گۆڤاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی كاسبكارێكی دیكە لە سەر سنوورەكانی كوردستان

شەوی ڕابردوو، لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی، تەقەیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كردووە، كە بەو هۆیەوە كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرماشان پاش سیستان و بەلوچستان بێبەشترین پارێزگای ئێرانە

پارێزگای كرماشان بە نرخی بەشداریی ئابووریی 32.2% سیهەمین پارێزگای ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی ناخالسی میللی دێتە ئەژمار و پاش سیستان و بەلوچستان پەراوێزخراوترین و بێ بەشترین پارێزگای ئێران دێتە ئەژمار. “مەنسور وافری” لە چالاكانی مافی مرۆڤ لە شاری كرماشان، بە سەرنجدان بەوەیكە سەرانەی بەرهەمهێنانی ناخالسی ناوخۆیی ئەو پارێزگایە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو زۆر كەم بووە، دەڵێ: نرخی بێكاریی 15.7% …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگەوازێك بۆ كۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران

ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاویان بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی بەرینی ناڕەزایەتیی لە سەرانسەریی ئێران سەبارەت بە دۆخی ئێستای مامۆستایان دیاری كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »