مەلا كرێكار دەستگیر كرایەوە

ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی نۆروێژ هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مەلا كرێكار و دەستگیری دەكەن.

ماڵپەڕی دووربینی نزیك لە مەلا كرێكار بڵاویكردەوە، كە دوێنێ پێنجشەممە 7ی رەشەممەی 1393ی هەتاویی، كاژێر 8:45 ی ئێوارە بەكاتی ئۆسلۆ، پۆلیس بە جلی مەدەنییەوە هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵەكەی و بەپێی ماددەی 140لە یاسای تاوان دەستگیركراوە، كە تایبەتە بە هاندان بۆ تووندوتیژی.

ئەمڕۆ هەینی مەلا كرێكار دەبرێتە دادگا و بڕیار لە سەر چارەنووسی دەدرێ، كە ئایا زیندانی بكرێت یاخود ئازادبكرێت تاوەكو كاتی دادگاییكردنی.

لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی NRK نۆروێژ، مەلا كرێكار خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە رووداوەكەی پاریس و هاوكات داوای لە لاوانی نۆروێژ كرد رووبكەنە سووریە.

دەستگیر كردنەكە دوای ئەو چاوپێكەوتنە هات كە مەلا كرێكار بەمشێوەیە باسی ئیسلامی كرد و وتی: “ئێمە بڕوامان بە ئایینی خۆمان هەیە، ژیانی ئێمە لە ئاست پاراستنی دینەكەمان هیچ بەهایەكی نییە. ئێمە بە خوێنی خۆمان ئاینەكەمان دەپارێزین”.

لە وەڵامی پرسیارێكدا، كە ئایا مەلا كرێكار چۆن پێناسەی ئەوانە دەكات هێرشیان كردە سەر گۆڤاری چارڵی ئێبدۆ لە پاریس، ئاماژەی بەوەكرد: “ئەوان شەرەفی خۆیان پاراست، پیرۆزییەكانی خۆیان پاراست، ئەوان بە مانای وشە، جیهادیی بوون”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.