دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

لە قوتابخانەكانی سەقز و زانكۆی سنە وانەی كوردی دەوترێتەوە

رۆژی شەممە رێكەوتی ٩ی رەشەمە، حەفتەیەك پاش رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی، كتێبی “وانەی كوردی” لە قوتابخانەی (سەلاحەدینی ئەییوبی)ی لە شاری سەقز، بە بەشداریی مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە پەردەی لەسەر لادرا.

ئەو كتێبە كە لە قوتابخانەكانی سەقز دەوترێتەوە، لەلایەن گروپی “زمانی فارسی”ەوە ئامادە كراوە.

هەروەها رۆژی شەممە 9ی مانگی رەشەممە “محەمەد باقر كیانی” سەرۆكی زانكۆی ئازادی سنە، باسی لە دانانی 2 واحیدی ئیختیاری فێربوونی زمانی كوردی لە ساڵی 94ی زایینی لەو زانكۆیە كردبوو.

ناوبراو لە درێژەی وتەكانیدا داوا لە هەموو مامۆستایان و هەڵكەوتووانی بەشی زوانی كوردی دەكات، كە بۆ دیاریی كردنی سەرفەسڵەكانی ئەو 2 واحیدە دەرسە بەشداریی بكەن.

شایانی باسە، 2ی رەشەممە بەرامبەرە لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایك، كە هەتا ئێستا ئەو مافە رەوایە لە خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە قەدەغە كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.