چالاكێكی كرێكاریی كورد زیندانی بەسەردا سەپا

چالاكێكی كرێكاریی كورد لە لایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیەوە حوكمی زیندانی بۆ بڕیاەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، رۆژی شەممە 9ی مانگی رەشەممە “جەمیل محەمەدی” چالاكێ كرێكاریی كورد بە ئامادەبوونی پارێزەرەكەی و لە لایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران، بە 3 ساڵ و نیو زیندان حوكم درا.

جەمیل محەمەدی بە تۆمەتی “رێكخستنی كۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی” ئەو حوكمەی بەسەردا سەپاوە.

ئەو چالاكە كرێكارییە كوردە یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی یەكیەتی ئازادی كرێكارانی ئێران و هەروەها لە واژۆكارانی تۆماری 40 هەزار كەسی كرێكاران و لە ریزی 6 نوێنەری ئەو هەزار كرێكارەیە، كە بەرامبەر بە دزیی 3 هەزار میلیارد تمەنی لە سندوقی رێكخراوی دابینكاریی كۆمەڵایەتی ناڕەزایی دەربڕی بوو.

هەروەها بڕیار وابوو، ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی مانگی رەشەممە “جەعفەر عەزیم زادە” یەكێكی دیكە لە هەڵسووڕاوانی كرێكاریی بە تۆمەتی “رێكخستنی كۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی و تێكدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” دادگایی بكرێ.

جمیل محمدی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.