چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

زیندانی ئیلام دوو هێندەی زەرفیەتی زیندانیی تێدایە

وێڕای ئەوەیكە زەرفیەتی زیندانی ناوەندیی ئیلام 1500 كەسە، بەڵام ئێستاكە پتر لە 3140 كەس لەو زیندانە و لە دۆخێكی نالەباردا، خەریكی تێپەڕاندنی حوكمی زیندانەكەیانن.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، نەبوونی شوێنی گونجاو و لە هەمان كاتدا زۆر بوونی رێژەی زیندانیان، كەشێكی خراپی لە نێو زیندانەكاندا دروست كردووە.

دەوترێ، جگە لەو 3140 زیندانیەكی كە لە نێو زیندانەكەدان، 200 كەسی دیكە لە گەڵاڵەیەك لە ژێر ناوی “رێگای باز” بە دانی 70 تا 90 هەزار تمەن بە زیندانی ئیلام، لە خابگاكانی نێو شارەكە، قۆناغی “دووبارە پەروەدە كردنەوە” تێدەپەڕێنن.

زۆربوونی رێژەی زیندانیان بووەتە هۆی ئەوەیكە، دۆخی زیندان زۆر نالەبار و هەژێنەر بێت و ئەو كەسانەی كە لە نێو زیندانەكەدا لە سەرەتایی ترین مافەكانیش بێ بەرین و كاربەدەستانیش هیچ ئاوڕێك لەو دۆخە نادەنەوە.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، مادەی هۆشبەر بە ئاستێكی زۆر لە نێو زیندانی ئیلام دەست دەكەوێت و سلف سرویسی بێهداشتی و خۆراكی زیندانیان ستاندارد و باش نیە و ئەو هەلومەرجەش نیگەرانی لای زیندانیان و بنەماڵەكانیان بەتایبەت زیندانیانی سیاسی دروست كردووە.

جێگری دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی لە ئیلام، ئەم دواییانە رایگەیاندبوو، كە دۆخی زیندانەكان و زیندانیەكان لە بەراوەرد لەگەڵ پێوەرە جیهانیەكان، بە هیچ جۆرێ باش نیە و گەشەی 13%ی دۆسیە قەزاییەكانی ئێران، رێژەی زیندانیانی لە ئێران 3 هێندەی زەرفیەتی زیندانەكان كردووە.

ئێستاكە 400 هەزار زیندانیی لە ئێراندا هەیە، كە ئەو رێژەیە زۆر زیاتر لە زەرفیەتی زیندانەكانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.