دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

مانگرتنی بەرینی مامۆستایانی شاری سنە + وێنه

مامۆستای قوتابخانەكانی شاری سنە، بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە خواست و داواكارییەكان، لە ئاستێكی بەریندا دەستیان دایە رێكخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایی.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، مامۆستای قوتابخانەكانی شاری سنە، ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی مانگی رەشەممە و پاش بڵاو بوونەوەی بانگەوازی سەرانسەریی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران بە مەبەستی كۆبوونەوە و ناڕەزایی بۆ دەست ڕاگەیەشن بە خواست و داواكاریی مامۆستایان، كۆبوونەوەیەكی بەرین و سەرنج ڕاكێشیان سازدا.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا تێیدا بەشدار بوو، خوازیای هەمواركردنەوەی یاسای پێدانی مووچە، گەڕاندنەوەی پێگەی پەروەردەی كۆمەڵایەتیی و باشتر كردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و ئاوڕدانەوە لە دۆخی نالەبار و خراپی پەرەوەردە بوون.

شایانی باسە، ئەمساڵ بۆ چەندمین جاری بەردەوام مامۆستایانی ئێران و بەتایبەت كوردستان، بۆ دەستڕاگیشتن بە خواست و داواكارییەكانیان كۆبوونەوە و مانگرتنی ناڕازییانەیان سازدا، بەڵام هەتا ئێستاش هیچكام لەو داواكارییەی مامۆستایان نەچووەتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.