دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / سیاسی / لە كوژرانی چەكدارێكی كوردی دیكەی نێو داعش تا دەستگیر كردنی 6 مەلا

لە كوژرانی چەكدارێكی كوردی دیكەی نێو داعش تا دەستگیر كردنی 6 مەلا

گروپی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كوژرانی (نامۆ كوردی)  كە چەكدارێكی ئەو گروپەیە و خەڵكی باشووری كوردستانە راگەیاند.

بە وتەی ئەو ئاكاونتانەی داعش نامۆ كوردی لە كەركووك بەهۆی بۆردوومانی هێزەكانی هاوپەیمانی كوژراوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمنیەتیی باشووری كوردستان نزیكەی ٥٠٠ گەنجی كورد لە ریزەكانی ئەو گروپەدان.

لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە 6 مەلای خەڵكی باشووری كوردستان، كە هەموویان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بوون، لە لایەن ئاسایش (پۆلیس)ەوە دەستگیر كراون، كە تۆمەتی هاندانی خەڵكی بۆ پەیوەست بوون بە داعشیان لەسەرە.

شایانی باسە، لە باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیەك مەلا و كەسی ئایین بوونیان هەیە، كە خەڵك و بەتایبەت لاوان بۆ پەیوەست بوون بە رەوتە تیرۆریستە ئیسلامیەكانەوە هان دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …

لێدوانه‌کان