دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / چالاكێكی كوردی خەڵكی شاری سەدەشت دەستگیر كرا

چالاكێكی كوردی خەڵكی شاری سەدەشت دەستگیر كرا

رۆژنامەنووسێكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت، لە شاری مەهاباد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كرد، هەفتەی  ڕابردوو كاوان محەممەدپوور، ڕۆژنامەوانی خەڵكی شاری سەردەشت پاش بانگكرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستگیر كراوە.

محەممەدپوور خوێندكاری ڕەشتەی كۆمەڵناسیی زانكۆی پەیام نووری شاری مەهابادو سكرتێری دوو هەفتەنامەی جامعەی كوردستان، هاوكاری ڕۆژنامەكانی شەرق و ئیبتكار و هەروەها سەرۆكی بەشی ئەدەبیی گۆڤاری 7ی تیری شاری سەردەشتە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەم چالاكە كوردە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادوە بانگ دەكرێ‌و لەوێ دەستگیر دەكرێ‌و پاش دەستگیركرانی كاوان، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی‌و كامپیوتێرو كەلوپەلە تایبەتییەكانیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

جێگای ئاماژەیە، تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە، هۆكاری دەستگیركران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …