پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ژنێكی كورد بە هۆی هەڵەی پزیشكی گیانی لەدەستدا

ژنێكی خەڵكی شاری سەقز بە هۆی هەڵەی پزیشكی و لە كاتی تاقیكردنەوە، گیانی لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ژنێكی كوردی خەڵكی گەڕەكی “بەهارستانی خوارۆ”ی شاری سەقز، بە ناوی “خەرامان عەبدوڵڵازادە” و 52 ساڵە بە هۆی ئەوەیكە تاقیكردنەوەیەكی پزیشكی هەڵەیان بۆ كردووە، گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو كە بە مەبەستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی “MRT” رووی لە نەخۆشخانەیەك لە شاری تەورێز كردبوو، بە هۆی ئەوەیكە تاقیكردنەوەكە بە شێوەی هەڵە بۆ ئەنجام دراوە، گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژەیە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و بەتایبەت لە كوردستان دەبنە قوربانیی كەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشكان و كاربەدەستانی نێو نەخۆشخانەكان و هیچ كەس و لایەنێكی حكومەتیی وەڵامدەرەوەی ئەم هەڵەگەلە نیە.

10997263_324340004431096_788934254_n

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.