چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

کوردستان

“مستەفا هیجری”بەردەوامە لەسەر سیاسەتی چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوە بۆ رۆژهەڵات

مستەفا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی “رووداو” دەڵێت پرۆسەی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموكرات درێژەی هەیە و بڕیارە بۆ باسكردن لەسەر وردەكارییەكانی ئەو پرۆسەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی دەفتەری سیاسی دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە بەشداری سكرتێرەكانیان بەڕێوەبچێت. هیوای خۆشی بە سەركەوتنی هەوڵەكانیان پیشاندەدا و دەڵێت تەنیا …

زۆرتر بخوێنەوە »

نیگەرانیی سەبارەت بە كاولكردنی كانیاوێكی 60 میلیۆن ساڵە لە كوردستان

“ئەنجومەنی سەوزی چیا” بە دەركردنی بەیانیەیەك، بانگەوازی بەهاناوەچوونی كانیاوی “بڵ”ی دەركردووە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە مەترسی كاولكردنی ئەو كانیاوە مێژووییە دەربڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دەستگیركردنی “حوسێن یەزدانپەنا”ی دەركرد

حوسێن یەزدانپەنا، جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی بە سكاڵایەكی وەزارەتی پێشمەرگەی باشووری كوردستان دەبرێتە بەردەم دادگا و داوای لێپرسینەوە لەناوبراو دەكرێ بەرامبەر بەو كردەوەیەی ماوەیەك لەمەوبەر لە بەرەكانی شەر بەرامبەر بە كوژراوێكی “داعش” ئەنجامی داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیكەی 1500 منداڵی كار لە پارێزگای “كرماشان” بوونی هەیە

بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ كاروباری‌ كۆمەڵایەتیی‌ پارێزگاریی‌ كرماشان وێڕای‌ ئاماژە بەوەی‌ كە ڕێژەی‌ منداڵانی‌ كار لە وەرزە جۆراوجۆرەكانی‌ ساڵدا جیاوازە، ژمارەی ئەو منداڵانەی‌ لەو پارێزگایەدا نیزیك بە 1500 كەس مەزندە كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای یەكگرتنەوەی هەر دوو باڵەكەی حیزبی دیموكرات دەكرێت

ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی‌و سیاسی كوردستان لەكەمپینێكدا بەناوی “كەمپینی یەكی بەفرانبار” داوا لەهەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان دەكەن یەك بگرنەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »